
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
ناکۆکییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا تا دێت زیاتر دەبن و لە نوێترین لێدوانیدا، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ''مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی شەممە 2-8-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ''نیوزماکس" ڕایگەیاند، مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین قورسە و ئاسان نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕابردوودا گفتوگۆی باشیان کردووە کە دەکرا ببێتە هۆی کۆتاییهاتنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا زۆر توندە، بەڵام گفتوگۆی باشمان ئەنجامداوە ئەوەشی جێگای سەرنج بوو لە ناوەڕاستی ئەو گفتوگۆیانەدا پووتین دەستی بە بۆردومان کردنی کیێڤ دەکردەوە.
ترەمپ، ئاماژەی بەوەشدا، ''سێ جار نزیک بووینەوە لە کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ''.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ خواستی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان هەردوو وڵات دووپاتکردەوە و گوتی، ئەگەر کۆتایی بە جەنگ نەهێنن ئەوا بەنیازە سزای زیاتر بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە گەیشتە %96
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە گەیشتە %96
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرووپێکی عێراقی دژی سوودانی دەوەستێتەوە: چەک ڕادەست ناکەین





