
ڕێنمای پڕۆژەی ڕووناکی بۆ هاووڵاتییان
ئاڤا نیوز
کارەکانی پڕۆژەی ڕووناکی ڕۆژ بە ڕۆژ لە شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە فراوانبوون دایە، بڕیارە لەماوەی سێ مانگی داهاتووشدا بگاتە سۆران.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2025 تەواوی سەنتەری شارەکان بگرێتەوە، هاوکات تاکۆتایی ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری، لەدوای شارەکان ئیدارە سەبەخۆکان و قەزا و ناحیەکان دەگرێتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوی كردەوە، ئیدارەی سۆران لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگی داهاتوودا دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی، کە پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.
ئێستا هاووڵاتییان لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، یەکەم هاوینیان بەبێ پچڕانی کارەبا بەڕێ دەکەن، ئەمەش 40%ـی تەواوی هاووڵاتییانی کوردستانە، لە ماوەیەکی نزیکیشدا دەگاتە سۆران.
ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئامادەکاریمان دەستپێکردووە بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی ڕووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەوانەیە مانگی نۆ یان زیاتر بگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






