شاخەوان عەبدوڵڵا: تاوەكوو سبەی بابەتی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ و سبەی لە بەغدا كۆبوونەوە هەیە سەبارەت بە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا و بابەتی ناردنی مووچەی مانگی شەش یەكلا دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاوەكوو ئێستا بە فەرمی ئەوە ڕانەگەیێنراوە كە كێشە بۆ ڕێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا دروست بووە. ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكە ڕوونە كە هەناردەكردنی نەوت و ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆیە و لیژنەیەك دروست كراوە بۆ هەڵسەنگاندن، ڕەنگە داهاتی ناوخۆ وەك خۆی نەمێنێت و گۆڕانكاریی بەسەربێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەغدای ئاگادار كردووەتەوە كە ئامادەن نەوت هەناردە بكەن.
زانیاریی زیاتر: جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گوتی، ئەمڕۆ كۆبوونەوەمان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا هەبوو، ئەوانیش پێیانوایە كە نابێت هیچی دیكە ئەم بابەتە دوابخرێت و لەمپەری بۆ دروست بكرێت، هەر بۆیە گوشارێك هەیە بۆ دەستپێكردنی هەناردەكردنی نەوت و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچی پێویستە بە کۆبوونەوەکەی بەغدا، شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت، "جێبەجێكردنی ڕێككارەكان تەواو بووە، ئەمڕۆ لە بەغدا كۆبوونەوەیەك هەیە سەبارەت بە ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و تاوەكوو سبەی ڕوون دەبێتەوە كە دەگەنە ڕێككەوتن یاخود نا سەبارەت بە ناردنی مووچەی مانگی شەش.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بابەتی بڕینی مووچەی فەرمانبەران بە سیاسی دەزانێت و دەڵێت، "من هەر لە سەرەتاوە پێم وابووە كە هیچ بیانوویەك نەبووە بۆ بڕینی مووچە، بابەتەكە سیاسییە."
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: شاخەوان عەبدوڵڵا جگە لە بابەتی مووچەی فەرمانبەران باسی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، ئەو وتی، "حكومەتی عێراق دەزانێت كە چ گرووپێك هێرشی درۆنیی كردووەتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو گرووپانە بكرێت نەك سزای خەڵكی كوردستان بدرێت، ئێمەش ناوەكانمان لایە بە هەموو وردەكارییەوە، لە 14 تاوەكوو 18ی مانگی 7، 14 درۆنی بۆمبڕێژكراو ئاراستەی هەرێمی كوردستان كراوە، عێراق و ئەمریكاش دەزانن لە كوێیوە ئاراستە كراون.
- ئێستا بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە چ ئاستێك هێندە هەناردە دەكرێت چ كاتێك گەیشتە ئاستی 230 هەزار بەرمیل نەوت ئەوكات ئەو ژمارەیە هەناردە دەكرێت.
- دەبێت مووچەی مانگی شەش خەرج بكرێت، چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ ڕێگرییەكی نەكردووە و لیژنەكانیش لە چاودێریكردنی دۆخەكە بەردەوامن و عێراقیش باش دەزانێت كە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمی كردووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق زۆرینەی پەرلەمانتاران سزا دەدات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق زۆرینەی پەرلەمانتاران سزا دەدات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد