ئەمریکا بە فارسی هۆشداریی بە هاووڵاتیانی دەدات: مەچن بۆ ئێران، مەترسیی دەستگیرکردنتان هەیە
- هەواڵ
- 2 ئاب

ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕێگەی بڵاوکراوەیەکەوە کە بە زمانی فارسی بڵاو کراوەتەوە، داوای لە هاووڵاتییانی کردووە بەهۆی زیادبوونی مەترسیی دەستگیرکردن، خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئێران بەدووربگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی بە زمانی فارسی بڵاوی کردووەتەوە، جەختی کردووەتەوە کە "پێویستە هاووڵاتییانی ئەمریکا لەم کاتەدا چاو بە پلانەکانیاندا بخشێننەوە و سەردانی ئێران نەکەن."
هۆکارە زانراوەکان: لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە کە بەهۆی دۆخی ناجێگیری ناوچەکە و "دۆخی بێوێنەی ترس" لە ئێران، بەتایبەت دوای ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، مەترسیی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی بیانی زیادی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئاگادارکردنەوەیەی واشنتن تەنها یەک ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل لەبەر هۆکاری ئەمنی، سەرجەم دیپلۆماتکار و نوێنەرەکانی خۆی لە ئیمارات کشاندەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 13-6-2025، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی چڕی بۆ سەر ناوجە جیاوازەکانی ئێران دەستپێکرد، هێرشەکان بوونە هۆی کوژرانی دەیان سەرکردەی سەربازی و زانای ئەتۆمیی ئەو وڵاتە. دواتریش ئەمریکا چەند پێگەیەکی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومان کرد. دوای 12 ڕۆژیش بە نێوەندگیری ئەمریکا، تاران و تەلئەبیب ئاگربەستیان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 37 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





