ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور: دەبێت شێوازی گەیاندنی هاوکارییەکانی غەززە بگۆڕدرێت
- هەواڵ
- 2 ئاب

دیمەنی بەردانەوەی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕایدەگەیەنێت شێوازی گەیاندنی هاوکارییە مرۆیەکان لە غەززە لەڕێگەی بەردانەوەیان لە ئاسمان بەسەر سەری هاووڵاتیان بە " زۆر مەترسیدار و نامرۆیی" ناودەبات و داوای گۆڕینی شێوازی گەیاندنی هاوکارییەکان دەکات.
وێنە گەورەکە: جگە لە بۆردوومان و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، دۆخی مرۆیی لەو کەرتە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و کارەساتبار، هاووڵاتییانی کەرتەکە بەدەست نەبوونی خۆراک و دەرمان و سووتەمەنی دەناڵێنن و تا ئێستاش بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەست داوە.
لێدوانی فەرمی: کارۆلین وێلمەن، بەرپرسی پڕۆژەکان لە ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕایگەیاند، شێوازی گەیاندنی هاوکاریە مرۆیەکان لەرێگە ئاسمانیەکانەوە زۆر مەترسیدار و نامرۆییە، چونکە لە کاتی گەیاندنی هاوکارییەکان بارە خۆراکیەکان بەسەر هاووڵاتیاندا بەردەدرێتەوە و بەهۆی کێشە زۆرەکەیەوە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانیان، هەندێکیشیان لە ناوچەکانی شەڕدا بەردەدرێنەوە کە گەیشتن پێی سەخت دەبێت.
بەرپرسەکەی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕایگەیاندووە پێویستە نەتەوە یەکگرتوەکان سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی پرۆسەی گەیاندن و دابەشکردنی هاوکارییەکان بکات.
زانیاریی زیاتر: تا ئێستا هیچ سیستمێکی دروست نییە بۆ دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان کە بووەتە هۆی بە فیڕۆدانی بەشێکی زۆر لە خۆراکەکان و مردنی هەزارەها کەس بەهۆی برسیەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





