هەسەدە: هەندێک گرووپی سەر بە دیمەشق کار بۆ شێواندنی ئاسایشی ناوچەکانمان دەکەن
- هەواڵ
- 3 ئاب

ژمارەیەک چەکداری سوپای سووریای دیموکرات "هەسەدە"
ئاڤا نیوز
دوای ڕووداوەکانی سوەیدا و پارێزگا کەناراوەییەکان، حکومەتی سووریا بەرەیەکی نوێی گرژیی لەگەڵ هەسەدە کردەوە و شەوی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب لە باکووری سووریا، پێکدادان لەنێوان هەردوولادا دروستبوو.
وێنە گەورەکە: هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا مانگی ئازاری ئەمساڵ بەرەیەکی گرژییان لەگەڵ عەلەوییەکان و مانگی تەممووزیش بەرەیەکی دیکەیان لەگەڵ درووزەکان لە باشووری وڵاتەکە کردەوە، هەرچەندە حکومەت دەڵێت هەوڵی پاراستنی ئاسایش و ئارامی دەدات بەڵام گرژییەکان کاردانەوەیان نێودەوڵەتییان لێکەوتەوە و داوا لە دیمەشق کرا کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو گرووپانە بکات کە لە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگریدا کۆیکردوونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی سووریا بڵاویکردەوە، لە گوندێکی نێوان مەنبج و دێر حافر لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە بە مووشەک کراونەتە ئامانج و لە دەرئەنجامیشدا چوار سەرباز و سێ هاووڵاتی برینداربوون، ئەو پێشهاتە و هێرشەشی بە "نابەرپرسیارانە و بێ هۆکار" لە قەڵەمدا.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لای خۆیەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەنگۆی هێرشکردنەسەر خاڵێکی سەربازی وەزارەتی بەرگری سووریای ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، هەندێک گرووپی ناڕێکخراوی سەر بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، ناوچەکانی هێڵی پێشەوەی هەسەدەیان لە شارۆچکەی دێر حافری ڕۆژهەڵاتی حەلەب بە زیاتر لە 10 گولـلە هاوەن بۆمباران کردووە، لە بەرامبەریشدا هێزەکانیان مافی بەرگری ڕەوایان بەکارهێناوە و شوێنی هەڵدانی گولـلە هاوەنەکانیان کردووەتەوە ئامانج.
هەسەدە دەڵێت، وەزارەتی بەرگری سووریا ڕاستییەکان دەشێوێنێت ئەوەش خزمەت بە ئارامی و ئاسایش ناکات، لەکاتێکدا هێزەکانیان بەرامبەر ئەو گرووپانە ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتنیان پەیڕەو کردووە، ئەو گرووپانە پێشتریش تونێلیان لێداوە بۆ ئەوەی خۆیان بگەیێنە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە و پشێووی دروستبکەن، بۆیە داوا کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گرووپانە لە دیمەشق دەکات کە لەژێر چەتری خۆیدا کۆیکردوونەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ڕوانگەی سووریش بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، گرژییەکانی شەوی ڕابردوو لەنێوان هەسەدە و گرووپی سلێمان شاه (عەمشات)ی نزیک لە تورکیادا، هەوڵێک بووە بۆ لەباربردنی ئەو ئاگربەستەی لەنێوان هەسەدە و دیمەشقدا هەیە، لە ئەنجامیشدا هێزەکانی هەردوولا لە نزیک بەنداوی تشرین کەوتوونەتەوە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
باکگراوند: گرژییەکانی پارێزگای حەلەب هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی گفتوگۆی بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق بە مەبەستی تێکەڵکردنەوەی دامەزراوە سەربازیی و مەدەنییەکان، لەو چوارچێوەیەشدا چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا هەردوولا بە چاودێری ئەمریکا و فەڕەنسا لە پاریس کۆببنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






