پیردەیان جەعفەر: لە شنگال لەڕێگەی تونێلەوە بازرگانی بە چەک و ماددەی هۆشبەر دەکرێت
- کوردستان
- 3 ئاب

دیمەنی یەکێک لە تونێلەکانی داعش - وێنەی هیومان ڕایتس وۆچ
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی دھۆک ڕایدەگەیێنێت، لەڕێگەی تونێلەوە لە چیای شنگال بۆ وڵاتانی دراوسێ بازرگانی بە چەک و ماددەی هۆشبەر دەکرێت. هەندێک لە تونێلەکان ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری پێدا هاتووچۆ دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: سێی ئابی 2014 داعش هێرشی کردە سەر شنگال و کۆمەڵکوژی و کاولکاری زۆری بەسەر ئەو سنوورە هێنا، دوای 11 ساڵ لەو تاوانە، هێشتا بارودۆخی شنگال و دەوروبەری ناسەقامگیرە، بەهۆیەوە ئاوارەکانی شنگال ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی دھۆک بە ئاڤای گوت، لە چیای شنگال هەندێ تونێل هەڵکەنراون تێیدا هاتووچۆی وڵاتانی دراوسێ دەکرێت، لەڕێگەی ئەو تونێلانەوە بازرگانی بە چەک و ماددەی هۆشبەر دەکرێت، بەشێکی ئەو تونێلانە دەتوانرێت ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر بەناویدا هاتووچۆ بکات.
- میلیشیاکان لە شنگال خۆیان سەپاندووە و ناهێڵن دۆخی ئەو سنوورە ئاسایی ببێتەوە و ڕێککەوتنی شنگالیش جێبەجێ بکرێت.
- حکومەتی عێراق بانگەشەی ئەوە دەکات کە دیواری کۆنکریتی لە سەر سنوور دروست دەکات، ئەو دیوارە هیچ کاریگەری نابێت، چونکە هاتووچۆی ئەو گرووپانە زیاتر لەڕێگەی ئەو تونێلانە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی خراپی دۆخی شنگال لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئابوورییەوە نزیکەی 280 هەزار ئاوارەی ئێزدی لە هەرێمی کوردستانن و ناتوانن بگەڕێنەوە شنگال، زیاتر لە چوار هەزار ئاوارەی ئێزدیش کە گەڕابوونەوە زێدی خۆیان جارێکی دیکە شنگالیان جێهێشتووە و ئاوارە بوونەتەوە.
باکگراوند: بە ئامانجی ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی سنوورەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان و قەرەبوو کردنەوەیان، ڕۆژی نۆی ئۆکتۆبەری ساڵی 2020، ڕێككەوتنی شنگال لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراقی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکردووە و هەنگاوی جدی و ئامادەکاری پێویستی نەکردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






