نووری مالیکی دڵنیایی لەسەر تەندروستیی خۆی دەدات و پەیامێک ئاراستەی "نەیارەکانی" دەکات
- عێراق
- 3 ئاب
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە پەیامێکی دەنگیدا دڵنیایی دایە لایەنگرانی لەبارەی باشبوونی ڕەوشی تەندروستییەوە دوای تووشبوونی بە نەخۆشی. هاوکات لە پەیامەکەیدا، بە تووندی هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی کە بە نەخۆشکەوتنی دڵ خۆش بوونە و جەختیشی کردەوە کە بە نزای خەڵک و بە ویستی خودا بە تەواوی چاک بووەتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک لەبارەی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پەیامێکی دەنگیی بڵاوکردەوە و تیایدا هەم سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە هەواڵیان پرسیوە، هەمیش وەڵامی نەیارەکانی دایەوە.
پەیامی دەنگی: لە سەرەتای پەیامەکەیدا، مالیکی سوپاسی خوای کرد کە تەندروستیی پێ بەخشیوەتەوە و وتی: "سوپاس و پێزانین و ڕێزی زۆرم هەیە بۆ هەموو ئەو برا و خوشکانەی کە هەواڵی تەندروستییان پرسیم و پەیوەندییان پێوە کردم یان لە ماڵەکەمدا سەردانیان کردم."
ناوبراو دڵنیایی دا کە ئێستا تەندروستیی زۆر باشە و بە سەلامەتی لەو نەخۆشییە دەرچووە، وتیشی: "تەندروستیم باشە و سوپاس بۆ خوا، هیچ ئاسەوارێکی ئەو نەخۆشییەی کە تووشم بووە، نەماوە."
مالیکی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەبێ ناوبردنی هیچ لایەنێک، پەیامێکی تووندی ئاراستەی ئەو کەسانە کرد کە دڵخشبوونە بە نەخۆشکەوتنی وتی: بەوانە دەڵێم کە دەیانەوێت گاڵتەم پێ بکەن، گاڵتە بە نەخۆشیی ناکرێت. بەڵکو ئەوە گرێیەکە لە دەروونی ئەو کەسانەدایە کە درۆ دەکەن تا بە درۆکانیان گاڵتە بکەن."
هەروەها وتی: "با ڕق لێبووەکان بە ڕقەکەیانەوە بڕۆن، بەڵام ئەو ڕقە هیچیان بۆ ناگۆڕێت، چونکە خوای گەورە و بە بەرەکەتی نزای برا و خوشکانم، شیفای تەواوی پێ بەخشیم."
لە کۆتاییدا، مالیکی سوپاسی ئەو پزیشکانەی کرد کە سەرپەرشتیی چارەسەرەکەیان کردووە و بە جۆرێک لە بەزەییەوە وتی، "بەزەییم بەو ڕق لێبووانەدا دێتەوە کە لەسەر ڕووداوی لەم شێوەیە دەژین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






