25 کۆچبەر لە کەناراوەکانی یەمەن بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 3 ئاب

دیمەنی ژمارەیەک کۆچبەر کە لەڕێگەی ئاوییەوە هەوڵ دەدەن بگەن بە ئەوروپا
ئاڤا نیوز
دوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک کە دەیان کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی پارێزگای ئەبیەن لە باشووری یەمەن، لانیکەم 25 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، ڕووداوەکانی ژێرئاوکەوتنی ئەو بەلەمانەی بۆ قاچاخچێتیی کۆچبەران بەکاردەهێنرێن زیادی کردووە، بەتایبەتی لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای یەمەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی وتەی بەرپرسان و سەرچاوە ئەمنییەکان کە قسەیان بۆ ئاژانسی "ڕۆیتەرز" کردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 3-8-2025، بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و بای بەهێزەوە لە کەناراوەکانی قەزای ئەحوەر لە پارێزگای ئەبیەن لەسەر دەریای عەرەب بەلەمەکە وەرگەڕاوە کە دەیان کۆچبەری ئەفریقی تێدابووە و زۆربەیان خەڵکی ئەسیوپیا بوونە.
سێ بەرپرس لە دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگای ئەبیەن ڕایانگەیاند، تا ئێستا تەرمی 25 کەس لە نێوان کەناراوەکانی شاری زنجبار و شقرە لەسەر دەریای عەرەب دۆزراونەتەوە. ئاماژەیان بەوەشکرد کە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانی دیکە بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






