خوشکی تسورکۆڤ: ئازاد نەکردنی خوشکەکەم پرسیار لەسەر توانای سوودانی بۆ کۆنترۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکان دروست دەکات
- عێراق
- 3 ئاب

ئیلیزابێت تسورکۆڤ، توێژەری ئیسرائیلی - ڕووسی
ئاڤا نیوز
خوشکی توێژەری ئیسرائیلیی ڕفێندراو، ئەلیزابێس تسورکۆڤ، ڕایدەگەیێنێت، مانەوەی خوشکەکەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە عێراق، پرسیاری جددی لەسەر سەروەریی عێراق و توانای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران بۆ کۆنترۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دروست دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئیلیزابێت تسورکۆڤ کە خاوەنی هەردوو ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی و ڕووسییە، قوتابی دکتۆرا و توێژەرێکی ئیسرائیلییە لە سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێش زیاتر لە دوو ساڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەیەک هاتبووە عێراق، بەڵام تا ئێستا هیچ سۆراغێکی نییە.
لێدوانی فەرمی: ئیما تسورکۆڤ، خوشکە گەورەی ئیلیزابێت لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "جێروزالەم پۆست"، جەختی کردەوە کە ئازادکردنی خوشکەکەی دەبێتە هۆی لابردنی بەربەستێکی گەورە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا.
لە هەمان کاتدا: ئێما تسورکۆڤ، ئاماژەی بەوە کرد کە بەغدا دەتوانێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ واشنتن باشتر بکات ئەگەر توانای خۆی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکان نیشان بدات. ئەو پێیوایە ئەو باجە گومرگییەی بە ڕێژەی 35% بەسەر عێراقدا سەپێندراوە، ڕەنگە پەیوەندی بەم دۆسیەیەوە هەبێت و ئازادکردنی ئەلیزابێس دەتوانێت "بەربەستێکی گەورە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراقدا لابدات".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر ڕاپۆرتەکان باسیان لە کۆبوونەوەی نهێنیی نێوان دانوستانکارانی ئەمریکی و عێراقی کردبوو، کە تێیدا باس لە پێدانی پارەیەکی 500 ملیۆن دۆلاری و ئازادکردنی چەند دەستگیرکراوێکی عێراقی و لوبنانی کراوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە تیمێکی تایبەت بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکات و هاوکات ڕەتیکردەوە کە حکومەتەکەی دانوستان لەگەڵ "چەتە و ڕفێنەرەکان" بکات، بەڵام پشتڕاستی کردەوە کە "گفتوگۆیان لەگەڵ ئەو لایەنە سیاسییانە کردووە کە ڕەنگە بتوانن یارمەتیدەر بن لە دۆزینەوەی شوێنەکەی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکان، "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا"ـی عێراق تۆمەتبارن بە ڕفاندنەکەی، هەرچەندە ئەمە لەلایەن لایەنی عێراقییەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
باکگراوند: ئەم توێژەرە 'ئیسڕائیلی -ڕووسی'ـیە لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 بە پاسپۆرتی ڕووسیەوە سەردانی بەغدای پایتەختی کرد بۆ تەواوکردنی توێژینەوەکەی لەسەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق. بەڵام لە کۆتایی مانگی ئازاری ساڵی 2023 لە بەغداد بێسەر و شوێن بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 39 چرکە لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






