
کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و دەستەی خانەنشینی
ئاڤا نیوز
پەرلەمان و دەستەی خانەنشینی عێراقی کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بە بڕیارێکی بەپەلە دەزانن و دەڵێن، فشار لەسەر کورتهێنانی سندووقی خانەنشینی دروست دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە 25-03-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی خانەنیشنی نیشتمانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینی لە ساڵی 2019 (تەمەنی خانەنشینی تێیدا کەمکرایەوە)، پەلەی تێدا کراوە و فشاری زۆری خستووەتە سەر سندووقی خانەنشینی و داهاتی سندووقەکەی کەمکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئێمە لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینین بۆ بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینان بۆ 63 ساڵ و زیاتریش، بە تایبەت بۆ پلەدار، باڵیۆز و پسپۆرەکان.
لێکەوتەکانی: دەستەی خانەنیشنی نیشتمانیی عێراقی ڕووبەڕووی کورتهێنان بووەتەوە، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی خانەنشینانی ساڵانە، کە لە 10%ـەوە بووەتە 12%، بۆ چارەسەری ئەمەش لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە دەبێت دووبارە پێداچوونەوە بە بڕگەی کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینیدا بکرێت و لە 60 ساڵیەوە بکرێتەوە بە 63 ساڵی.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 52 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






