ئاڤا هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی مانگی پێنجی گرێبەستانی خوێندنی باڵا ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 4 ئاب

مووچە و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەمیشەیی لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەدەی دابەشکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشنەکراوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێری و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ژمێرکاری وەزارەتی دارایی داوای زانیاریی لەبارەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیان لێکردووین، ئێمەش تەواوی زانیارییەکانمان پێداون، بۆ دابەشکردنی مووچەش بڕی یەک ملیار و 560 میلۆن دینارمان پێویستە.
زانیاریی زیاتر: سەرەتا نزیکەی چوار هەزار مامۆستای گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا تۆمار کرابوون، بەڵام دوای پێداچوونەوە بەهۆی ئەوەی کەم و کورتی هەبووە لە دۆسییەکانیان، ئێستا نزیکەی سێ هەزار مامۆستای گرێبەست بە دیارکراوی هەن.
ئەمەش بزانە: دوای تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕییەکان پێشبینی دەکرێت لەماوەیەکی نزیکدا مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەبە بکرێت، چونکە پێویستی بە ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان تاوەکو لە داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ خەرج بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






