عێراق و کوردستان لیژنەیەکی هەمیشەیی بۆ یەکخستنی پێناس و باجی گومرگی پێکدەهێنن
- هەواڵ
- 4 ئاب

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بۆ چارەسەری کێشەکان و جێبەجێکردنی بڕیاری حکومەتی فیدراڵیش بۆ یەکخستنی پێناس و باجی گومرگی، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا عێراق و کوردستان لیژنەیەکی هەمیشەیی تایبەت بە دەروازەکان و گومرگ پێکبهێنن.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 270ی حکومەتی عێراق کە ساڵی 2025 دەریکردووە، باجی هاوردەکردنی ژمارەیەک کاڵا گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، بەڵام گومرگی ماددە سەرەکیی و پێویستییەکان وەک خۆیان ماونەتەوە، بەگوێرەی بڕیارەکەش لە 1ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە کار بە نرخە تازەکان دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری ئەمڕۆ دووشەممە بەسەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و بە ئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان، دارایی، بازرگانیی، کشتووکاڵ، پیشەسازیی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی کوردستان ئامادەبوون.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەسەر یەکخستنی پێناس و باجی گومرگی لە سەرجەم دەروازەکانی عێراق کراوە، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هەمیشەییش دراوە بەسەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ بۆ کاروباری دەروازەکان و گومرگ و ئەندامێتی لایەنە پەیوەنیدارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەویش بۆ یەکخستنی هەوڵەکان و کۆبوونەوەی خولی بەمەبەستی گەشەپێدانی کاری گومرگی، لای خۆیانەوە نوێنەرانی کوردستان بڕیارە لە ماوەی 30 ڕۆژ لە پێکهێنانی لیژنەکە، سەرنج و بۆچوونی خۆیان لەبارەی بڕیاری حکومەت بۆ یەکخستنی پێناس و باجی گومرگی پێشکەش بکەن.
ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری دۆخی کەرتی کاری وڵات، هەوڵەکان بۆ باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانیشی تاوتوێ کرد، بڕیاریشیدا مۆڵەت بە کارگەی بەغدا بدات بۆ هەناردەکردنی قیر بۆ دەرەوە، داواشیکرد حکومەت کۆمپانیا بیانییەکان لە باجی کردنەوەی لقیان لە عێراق ببەخشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






