کێڵگەیەکی نەوتی - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کێشەیەکی نوێی بۆ دروست بووە. بەشێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەڵێن 16 دۆلار کەمە بۆ درهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: لیژنەكانی نەوت بەردەوامن لە كۆبوونەوە و چوون و هاتن لەنێوان هەولێر و بەغدا، بەڵام تاوەكو ئێستا بڕی نەوتی هەناردەكراو یەكلا نەكراوەتەوە. واتا تا ئێستا بڕیار نەدراوە چ ڕۆژێک دەست بە پێدانی نەوت بە بەغدا بکرێت و چەند هەزار بەرمیلیشی پێبدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێککەوتنەکە، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت بە عێراق بدات یان لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردەی دەرەوەی بکات، بەڵام ئێستا کوردستان بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی ماوەی ڕابردوو ئەو بڕە نەوتەی نییە.
ئاڤا زانیویەتی ئێستا کێشەیەکی نوێ دروست بووە کە پەیوەستە بە ژمارەیەک لەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی کە لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان کار دەکەن، کێشەکە ئەوەیە کە ئەو کۆمپانیایانە دەڵێن 16 دۆلار بۆ تێچووی دەرهێنانی نەوت کەمە، "بەوەندە ڕازی نین و بۆمان دەرناهێنێت، دەبێت بۆمان زیاد بکرێت". ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر کۆمپانیاکان و حکومەتی عێراق لەسەر ئەو 16 دۆلارە ڕێککەوتبوون.
لێدوانی فەرمی: لەمبارەیەوە مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکۆر) بە ئاڤای ڕاگەیاند؛ ئێستا هیچ لێدوان نادەم لەسەر ئەو بابەتە، هیچ زانیاریی و لێدوانێکی نووێمان نییە.
باکگراوند: لە 25-3-2023 بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا، سەرەڕای پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






