
گردبوونەوەی هاووڵاتییانی ئیسرائیل و وێنەی بارمتەیەکی ئیسرائیلی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر برسییەتی بارمەتە ئیسرائیلییەکان کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دانی دانون، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش ڕۆژی سێشەممە، 5-8-2025 بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی بارمتە ئیسرائیلییەکانی ژێر دەستی حەماس بەڕێوە دەچێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە بە هۆی گەمارۆکانی ئیسرائیلەوە برسییەتی تەواوی کەرتەکەی گرتووەتەوە و بە هۆیەوە نزیکەی 160 فەلەستینی لە برسا مردوون، بەڵام کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر داوای ئیسرائیل و بۆ دۆخی برسییەتیی بارمتە ئیسرائیلییەکانە.
ئەمەش بزانە: حەماس گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا دوو بارمتە ئیسرائیلی نیشان دەدرێت کە برسییەتی بە جەستەیانەوە دیارە. ئەمەش کاردانەوەی ئیسرائیلی بە دوای خۆیدا هێنا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، داوای لە کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد خواردن و دەرمان بگەیێنێتە بارمتە ئیسرائیلییەکان.
زانیاریی زیاتر: حەماس ڕایگەیاندووە بارمتە ئیسرائیلییەکان لەو خواردنە دەخۆن کە چەکدارانی حەماس و خەڵکی غەززە دەیخۆن و هیچ تایبەتمەندییەکیان نییە. ئەوەشی گوتووە کە ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە ڕاکێشانی ڕای گشتییە بۆ قەیرانی مرۆیی غەززە کە هەمووانی گرتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





