
دانانی سۆلار پانێڵ لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر لە سنووری سلێمانی لە زیادبووندایە و ئاڤا دوایین ئاماری سنوورەکە بڵاودەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: هاوشان لەگەڵ پڕۆژەی ڕووناکی، حکومەت پاڵپشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دەکات، لەڕێگەی پێدانی قەرزی بانكی بەشێوەی درێژخایەنیشەوە هانی هاووڵاتیان دەدات بە دانانی سیستمی سۆلار پاوەر لە ماڵەکانیان، ئەمەش ئەرکی حکومەت بۆ دابینكردنی بڕی زیاتری كارەبا کەمدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئاڤای گوت: ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هاووڵاتیانی سنووری سلێمانی ڕوو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن، دانانی سیستمەکەش لە شەش مانگی ڕابردوودا بەڕێژەی 100% زیادی كردووە.
زانیاریی زیاتر: بە پێی دوایین ئامار ژمارەی ئەو هاوبەشانەی لە بەشی وزە نوێبووەكان تۆماركراون، ژمارەیان گەیشتووەتە هەزار و 33 هاوبەش، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبایان 20 هەزار و 370 مێگاواتە.
ژمارەکان وا دەڵێن: دوایین داتای کارەبای سلێمانی لەبارەی سیستمەکەوە بەم شێوەیە:
- 888 ماڵ بە بڕی 13 هەزار و 584 کیلۆوات.
- 116 شوێنی بازرگانی بە بڕی پێنج هەزار و 723 کیلۆوات.
- شەش شوێنی پیشەسازی بە سێ هەزار و 672 کیلۆوات.
- 22 شوینی کشتوکاڵی بە بڕی 304 کیلۆوات.
- پینج شوێنی میری بە بڕی 88 کیلۆوات.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






