بانکی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
ڕێکارە یاساییەکانی بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان تەواوکراون و بەگوێرەی هەنگاوەکان کار لەسەر ئەوە دەکرێت پێش کۆتایی ئەمساڵ کارا بکرێت و ڕۆڵی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان دەگێڕێت.
وێنە گەورەکە: بانکی نیشتمانی ڕاستەوخۆ سەر بە بانکی ناوەندیی عێراق دەبێت و بە سیستمێکی پێشکەوتوو کار دەکات. بەئەلیکترۆنیکردنی سیستمی دارایی لە کارە سەرەتاکانی دەبێت. هاوکات دەتوانێت دۆلار بۆ بازاڕەکانی دراوی کوردستان دابین بکات. هاندەرێکیشە بۆ ئەوەی سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان هاوچەرخ و باوەڕپێکراو بێت، برەویش بە کەرتی بازرگانی دەدات.
لێدوانی فەرمی: بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بە ئاڤای گوت، "بانکی نیشتمانی ڕۆڵی بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان دەگێڕێت، هەموو ڕێکارە یاساییەکان تەواوکراون دەستەی دامەزرێنەری بانکەکە دامەزراوە، ماوەتەوە سەر ئەوەی بانکەکە و لقەکانی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکرێتەوە."
ئێستا خولێک کراوەتەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی ئەو فەرمانبەرانەی لەو بانکە دەوام دەکەن، بۆ ئەوەی یەکێک بێت لە باشترین بانک لە سیستمی بانکە جیهانییەکان.
بۆچی گرنگه: پێدانی قەرز و پێشینە بە هاونیشتمانیان کاریگەری دەبێت لەسەر گەشەپێدانی پرۆژە ئابوورییە بچووکەکان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، هاوکات پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە بانکەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دروستیان کردووە.
باکگراوند: بانکی نیشتمانی عێراق مانگی نۆی 2023 دامەزرا و مانگی 12ی 2023 مۆڵەتی بانکی ناوەندی عێراقی پێدرا، بەهۆی تەواونەبوونی چەند ڕێکارێک تاوەکو ئێستا کارا نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






