
نمایشی چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا بڕیارە حکومەتی لوبنان، پرسی کۆکردنەوەی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە یەکلایی بکاتەوە، لایەنگرانی حزبوڵڵاش چەندین نمایشی سەربازییان ئەنجامدا، ئەمەش کەشێکی پڕ لە دڵەڕاوکێ و ترسی لەنێوان لوبنانییەکان درووستکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لایەنگرانی حزبوڵڵا شەوی ڕابردوو لە چەندین ناوچەی لوبنان، بەتایبەتی بەیرووتی پایتەخت، کاروانی ماتۆڕسکیلیان ئەنجامدا، ئەمەش لەلایەن زۆرێک لە سیاسی و ڕۆژنامەنووسانەوە وەک پەیامێکی هەڕەشە و ئاگادارکردنەوە دژی بڕیاری ڕادەستکردنی چەکی حزبوڵڵا بە دەوڵەت لێکدرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەنووس، تۆنی پۆڵس لە تویتێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس دەڵێت: پێش بەستنی دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی میکانیزم و خشتەیەکی کاتی بۆ داماڵینی چەک، حزبوڵڵا خۆی بۆ کارێکی ئەمنیی مەترسیدار، داخستنی ڕێگاکان، دەرچوونی کاروانی ماتۆڕسکیل و وتنەوەی دروشمی تائیفی ئامادە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: فارس سەعید، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی لوبنان پێیوایە، ئامانجی ئەم ترس و تۆقاندنە میدیاییە دواخستنی دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی چەک و داماڵینی لە چەکدارانی حیزبوڵڵا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کاروانانەی لایەنگرانی حزبوڵڵا دوای ئەوە دێت کە حیزبەکە ڕایگەیاند: گفتوگۆ لەسەر پرسی ڕادەستکردنی چەک ناکات و دەستبەرداری نابێت، تاوەکو ئیسرائیل لە باشووری لوبنان و ئەو پێنج خاڵەی تا ئێستا داگیری کردوون، نەکشێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





