
دیمەنی گردبوونەوەیەکی جەماوەری کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
هاوشێوەی ئەو کۆنفرانسەی تایبەت بە یەکهەڵوێستی کورد مانگی نیسانی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، ڕۆژئاوای کوردستان خۆی بۆ سازکردنی کۆنفرانسێکی دیکە ساز دەکات کە ئەمجارە فراوانتر دەبێت و سەرجەم پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشداریی تێدا دەکەن.
وێنە گەورەکە: کۆنفڕانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد ڕۆژی 26-4-2025 لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداری لایەنە سیاسیی و کەسایەتییە کوردییەکان، بەڕێوەچوو، لە کۆنفرانسەکەدا بڕیار درا بۆ گفتوگۆ لەسەر مافە دەستوورییەکانی کورد و سیستمی لامەرکەزی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، شاندێکی هاوبەش و یەکگرتووی کورد سەردانی دیمەشق بکات.
لێدوانی فەرمی: جوان مەلا ئیبراهیم، هاوسەرۆکی فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە ئیدارەی خۆسەری و ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی "یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا" بە میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاند، لە مانگی حوزەیرانەوە ئامادەکارییەکانیان بۆ کۆنفرانس بەردەوامە و لە کۆنفرانسەکەدا جەخت لە یەکهەڵوێستی پێکهاتەکان بۆ سووریایەکی ناناوەندی و دیموکراسیی دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێ دەکرێت 400 تا 500 نوێنەری پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کورد، عەرەب، سریان، ئاشووریی، ئەرمەن، ئێزدی، تورکمان و شرکەس لە کۆنفرانسەکەدا بەشداری بکەن کە کەسایەتی کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیریی، ئاینیی و ڕۆحی لەخۆدەگرێت، بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا کات و شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە ڕابگەیێنرێت.
بەوتەی جوان مەلا ئیبراهیم، کۆنفرانسەکە لە ژێر ناونیشانی "پێکەوە بۆ هەمەڕەنگی کە یەکڕیزیمان پتەو دەکات، هاوبەشی داهاتوومان بنیاد دەنێت"، بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






