کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا لە یەکەم کۆبوونەوەی بڕیاری گۆڕینی ناوەکەی دا
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا
ئاڤا نیوز
لە یەکەم کۆبوونەوەیدا، کۆمسیۆنی ئاشتی ناوەکە بوو بە "کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی، برایەتی دیموکراسی"، کارنامە و بنەما یاسییەکانی کۆبوونەوەکە بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆمسیۆنەکە پەسەند کرا و ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
چیڕۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی تایبەتی پەرلەمانی تورکیا کە بۆ پڕۆسەی ئاشتی دامەزراوە، ڕۆژی سێشەممە 5-8-2025 یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا. ئەم هەنگاوە وەک قۆناغێکی نوێ و گرنگ لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان سەیر دەکرێت کە ئامانجە سەرەکییەکەی دامەزراندنی بنەمایەکی یاساییە بۆ چارەسەری.
وێنە گەورەکە: پڕۆسەی ئاشتی کە لە دوای لێدوانەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستی پێکرد و چەندین قۆناغی وەک کۆبوونەوە لە ئیمرالی و سەردانی شاندەکانی بەخۆیەوە بینیووە، لەگەڵ دامەزراندنی ئەم کۆمیسیۆنە دەچێتە قۆناغێکی فەرمی و یاساییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پێشنیازانەی کە کۆمسیۆن ئامادەیان دەکات، بۆ بڕیاری کۆتایی ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێن و لەوێ دەنگیان لەسەر دەدرێت.
ئامانجی کۆمسیۆنەکە
ئامانجی سەرەکی ئەم کۆمسیۆنە کە لە 51 ئەندامی پارتە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان پێکدێت، ئامادەکردنی بنەمایەکی یاساییە بۆ پڕۆسەی ئاشتی، بەجۆرێک کە ئەو هەنگاوانەی دەگیرێنەبەر لە چوارچێوەیەکی یاساییدا بێت.
پێكهاتەی کۆمسیۆنەکە
دابەشکردنی ئەندامانی کۆمسیۆن بەم شێوەیەیە:
- ئاک پارتی: 21 ئەندام
- جەهەپە: 10 ئەندام
- مەهەپە: 4 ئەندام
- دەم پارتی: 4 ئەندام
- هاوپەیمانی یێنی یۆل (دەڤا، سیبەرۆژ، سەعادەت): 3 ئەندام
- هودا پار، یەندەن ڕەفاح، TİP، EMEP، DSP، و DP: هەرکامەیان 1 ئەندام
- پارتی (İYÎ): بە 3 ئەندام بەشداری کۆمیسیۆن ناکات
بۆچی ناوی ناوی کۆمسیۆنەکە بۆ "کۆمسیۆنی هاوپشتی نیشتیمانی، برایەتی و دیموکراسی" گۆڕدرا
یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی یەکەم کۆبوونەوە، دیاریکردنی ناوی کۆمسیۆن بوو. هەر لەسەرەتاوە دەم پارتی ڕەخنەی لە ناوی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" گرت و داوای گۆڕینی کرد، لە یەکەم کۆبوونەوەدا هەر لایەنێک بە پێی ڕوانگەی خۆی ناوێکی پێشنیاز کرد.
ئاک پارتی: تورکیا بێ تیرۆر
دەم پارتی: ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک
جەهەپە: دیموکراسی، دادپەروەری و ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی
مەهەپە: یەکڕیزی و هاودەنگی نەتەوەیی
لە کۆتایی یەکەم کۆبوونەوەی کۆمسیۆنەکە، ناوێ نوێی کۆمسیۆنەکە بوو بە" کۆمسیۆنی برایەتی و یەکڕیزی نیشتیمانی".
کار و ئەرکەکانی کۆمسیۆنەکە
کۆمسیۆن کار لەسەر چەند خاڵێکی ستراتیژی دەکات کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر داهاتووی پرۆسەکە دەبێت:
1ـ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای نوێ: ئامادەکردنی پێشنیازی یاسایی بۆ پێشخستنی پرۆسەکە.
2ـ هەموارکردنەوەی یاساکان: گۆڕین یان هەموارکردنەوەی یاساکانی هەیی، بەتایبەتی یاسای سزادان و یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
3ـ چارەنووسی ئەندامانی پەکەکە: باسکردن لە ئایندە و چارەنووسی ئەندامانی پەکەکە.
میکانیزمی بڕیاردان
بڕیارەکانی ناو کۆمیسیۆن بە زۆرینەی دەنگ دەدرێت. نیسابی کۆمیسیۆن زۆرینەی کۆی گشتی ئەندامان دەبێت. بڕیارەکان سەبارەت بە ئامادەکردنی پێشنیازەکانی یاسادانان بە زۆرینەی سێ لەسەر پێنجی کۆی ژمارەی ئەندامان دەدرێت. ڕێژەی یاسایی بڕیاردان لەسەر بابەتەکانی تر بە زۆرینەی دەنگی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە دەبێت.
ماوەی کارکردنی کۆمسیۆن
- بڕیاروابوو، لە ماوەی دوومانگدا پێویستە کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ یاسا پێشنیازکراوەکان تەواو بکات، تا 31-9-2025 یاداشتیی داواکارییە یاساییەکان ئامادە دەکرێت و ڕۆژی 1-10-2025 بڕیارە ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن و یاسا پێشنیازکراوەکان وەربگێڕدرێن بۆ پێشنیازی یاسادانان.
- کۆمسیۆن تا 31-11-2025 بەردەوام دەبێت لە کارەکانی، لە کۆتایی ئەم ماوەیەدا کۆمسیۆن دەتوانێت ماوەی کارکردنی تا دوو مانگ لە یەک کاتدا درێژ بکاتەوە بە زۆرینەی سێ لەسەر پێنجی کۆی ژمارەی ئەندامانی.
کۆبوونەوەی دووەمی کۆمسیۆنەکە
ڕۆژی هەینی کە دەکاتە 8-8-2025، کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ، دووەم کۆبوونەوەی "کۆمسیۆنی هاوپشتی، برایەتی و دیموکراسی نیشتیمانی" لە هۆڵی مەراسیمەکانی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت.
کێ بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراوە؟
عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا، یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کراون بۆ ئەوەی کۆمسیۆنەکە لەو کارانە ئاگادار بکەنەوە کە بەناوی دامەزراوەکانی خۆیانەوە ئەنجامی دەدەن.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەی داهاتوو داخراو دەبێت، زانیاری سەبارەت بە کارەکانی کۆمیسیۆن تەنیا لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیاوە دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
تیمی هەژمار من هۆشداری بە خانەنشینان دەدات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان سوودانی و "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا" ڕوو لە هەڵکشان دەکات