لەسەر دانیشتنی پەرلەمان کێشە دەکەوێتە نێوان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگری یەکەمی
- عێراق
- 6 ئاب

مەحموود مەشهەدانی و موحسین مەندەلاوی
ئاڤا نیوز
لەسەر یاساییبوونی دوایین دانیشتنی پەرلەمان، کێشە دەکەوێتە نێوان سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی و هەردوولا یەکتر تۆمەتبار دەکەن، سەرۆکی پەرلەمان لۆمەی جێگرەکەی دەکات و جێگرەکەشی، بە تووندی بەرپەرچی دەداتەوەو پێی دەڵێت: "مافی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی پەرلەمانت نییە".
چیرۆکی سەرەکی: لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی عێراق بەهۆی زیادکردنی بڕگەی دەنگدان لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی دەوڵەت و ئەندامانی ئەنجوومەنی خزمەت لەلایەن شیعەکانەوە، دانیشتنەکە گرژی تێکەوت و دوو پەرلەمانتاری شیعە و سوننە کردیان بە شەڕی دەستەویەخە، بەهۆی شکانی نیسابی دانیشتنیش دانیشتنەکە و بڕگە پەسەندکراوەکانی "هەڵوەشێنرایەوە". لای خۆیەوە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشانەوەی دانیشتنەکەی ڕاگەیاند بەهۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە.
نووسراوی فەرمی: دواتر مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی جێگرەکانی و سەرجەم ئەندامان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کردووە، بە پشتبەستن بە ماددەی (34/دووەم) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، جەختی کردووەتەوە کە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە "پێشێلکارییەکی ڕوونی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە و هەر بڕیار و ڕێکارێک لەو دانیشتنەدا دەرچووبێت، بە پووچەڵ (باطل) دادەنرێت و هیچ لێکەوتەیەکی یاسایی نابێت."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نووسینگەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، بە تووندی بەرپەرچی بانگەشەکانی مەشهەدانی دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت دانیشتنەکە "بە تەواوی یاسایی و شەرعی" بووە.
نووسینگەی مەندەلاوی چەندین ماددەی یاسایی وەک بەڵگە هێناوەتەوە، لەوانە ماددەی (25/یەکەم) کە بە ڕوونی دەسەڵات دەداتە جێگری یەکەم بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان "لە کاتی ئامادەنەبوونی سەرۆک یان نەتوانینی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا."
هەروەها دووپاتیکردووەتەوە کە دانیشتنەکە نیسابی یاسایی (ژمارەی پێویستی ئامادەبووان)ی هەبووە و هەموو بڕیارەکانی بەپێی یاسا دەرچوون.
لەلایەکی دیکە: نووسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش کردووە کە بڕیارەکانی پەرلەمان تەنیا لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە هەڵدەوەشێنرێنەوە، نەک بە نووسراوێکی سەرۆکایەتی.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






