ئەنەکەسە: پێویستە لە دەستووری نوێی سووریادا دان بە مافە نەتەوەییەکانی کورد بنرێت
- هەواڵ
- 7 ئاب

لۆگۆی ئەنەکەسە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) دەڵێت، پێویستە لە دەستووری نوێی سووریادا دان بە مافە نەتەوەییەکانی کورد بنرێت، داواش لە دیمەشق دەکات لەگەڵ شاندی هاوبەشی کورد دەست بە دانوستانی جددی بکات.
چیرۆکی سەرەکی: سێ مانگە کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ بەدەستووریی ناساندنی ماف و داواکارییە سیاسییەکانی لیژنەیەکی دانووستانی یەکگرتوویی دروستکردووە، بەڵام تائێستا شاندەکە سەردانی دیمەشقی نەکردووە و هیچ کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کاتی سووریا ئەنجامنەداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردووە، حکومەتی سووریا بەرپرسیارە لە دروستبوونی گرژییەکان و پێویستە شەڕی مەزهەبی بەتاوان بناسێنێت، کار بۆ گرتنەبەری چارەسەری ئاشتیانە بکات و دەستهەڵگرێت لە گرتنەبەری هەنگاوی تاکلایەنە بۆ پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان، داواش دەکات بەبەشداری هەمووان کار بۆ بوونیادنانی سووریایەکی دیموکراسی و ناناوەندی بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەنەکەسە داوا لە دیمەشق دەکات لەگەڵ شاندی هاوبەشی کورد دەست بە دانوستانی جددی بکات، داواش دەکات لە دەستووری نوێی سووریادا بڕگەیەکی ڕوون بنووسرێتەوە و تێیدا دان بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بنرێت، لەوانەش ناسنامە و زمانەکەیی و هەمووجۆرە جیاکارییەک لەدژی هەڵبوەشێنرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
28 پرۆژەی وەبەرهێنان لە زاخۆ جێبەجێ کراون
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
تەواوی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت بە 24 کاتژمێری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
31 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
28 پرۆژەی وەبەرهێنان لە زاخۆ جێبەجێ کراون
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
تەواوی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەبێت بە 24 کاتژمێری