زیاتر لە 74 هەزار ئەفسەر و پێشمەرگە لە ڕێگەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن
- بزنس
- 7 ئاب
ژمارەیەک مووچەخۆر لەبەردەم ئامێری ڕاکێشانی پارە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
74 هەزار و 400 ئەفسەر و پێشمەرگە و پلەدار لە لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی و لو ڕێگەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: هەژماری من، پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەئامانجی بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی ئەم پرۆژەیە سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستییان بە خزمەتگوزارییە سەردەمییەکانی بانکی دەگات.
چیرۆکی سەرەکی: لەم مانگەدا نزیکەی 78 هەزار سوودمەند لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە هاوکاریی هاوپەیمانان دەیانگرێتەوە، زیاتر لە 74 هەزار کەسیان بەشێوەی دیجیتاڵی و لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکارییەکە وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی تایبەت لە تیمی هەژماری من بە ئاڤای گوت: 74 هەزار و 400 ئەفسەر و پێشمەرگە و پلەداری لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەشێوەی دیجیتاڵی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت وەردەگرن، ئەمەش بەراورد بە مانگی ڕابردوو بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەم ژمارەیە دابەش دەبێت بەسەر پارێزگاکان بەم شێوەیە:
هەولێر: 34 هەزار و 900
سلێمانی: 15هەزار و 700
دهۆک: 23هەزار و 800
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 850 هەزار سوودمەند لە کەرتی گشتی لە هەژماری من خۆیان تۆمار کردووە، لە مانگی ڕابردوو زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەری مەدەنی لە ڕێگەی هەژماری من مووچەیان وەرگرت.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا نزیکەی 400 ئامێری راکێشانی پارە لە سەرتاسەری کوردستان دانراون و هاونیشتمانیان دەتوانن بەکاری بهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






