بەغدا: لیوایەکی خانەنشین و هاوسەرەکەی لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر ماڵەکەیان کوژران
- عێراق
- 8 ئاب

چەکدارێکی دژەتیرۆری عێراق لە شوێنی ڕووداوەکە
ئاڤا نیوز
بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە بۆ سەر ماڵەکەیان لە بەغدا، ئەفسەرێکی خانەنشین بە پلەی لیوا و هاوسەرەکەی کوژران و منداڵێکیش بریندار بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی لەبەغدا ڕایگەیاند: درەنگانی شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر ماڵێک لە گەڕەکی قاهیرەی باکووری بەغدا، ئەفسەرێکی خانەنشین بە پلەی لیوا و هاوسەرەکەی کوژران، منداڵێکیش بریندار بوو.
زانیاریی تایبەت: کەسوکاری لیوا کوژراوەکە بەئاڤا میدیایان ڕاگەیاند: رۆژی پێنجشەممە 7-8-2025 کەسانێکی نەناسراو بەمەبەستی دزیکردن، هەڵدەکوتنە سەرماڵی محەممەد کەریم حاتەم کە لیوای خانەنشینە، خۆی و خێزانەکەی دەکوژن و بڕێک زیڕ و پارە دەدزن.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا هەر لەو سەرچاوە تایبەتەوە زانیویەتی لیوا کوژراوەکە بەڕەچەڵەک تورکمانە و خەڵکی کەرکووکە، ماوەی 20 ساڵ ئەسیری ئێران بووە و دوای ئازادکردنیشی ڕووی لە پایتەختی ئێران کردووە و هەر لەوێش ژنی هێناوە و نیشتەجێبووە.
قووڵتر: بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، تاوەکو ئێستا ئەنجامدەرانی تاوانەکە ئاشکرا نەبووە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





