
دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە میسان. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 8-8-2025ـەوە، ئۆپەراسیۆنی "سەپاندنی یاسا" لە ناحیەی عوزێری سەر بە پارێزگای میسان دەستیپێکردووە و یەکەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە فراوانی بڵاوەیان پێکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای زیادبوونی ڕووداوەکانی ناکۆکیی خێڵەکی، ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزێکی سەربازی لە بەغداوە گەیشتە پارێزگای میسان و لەچەند ناوچەیەکی ئەو پارێزگایە بڵاوەی پێکرا و چەند ئۆپەراسیۆنێکی بۆ جێبەجێکردنی یاسا و کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی شاری عیمارە و دەورووبەری ئەنجام دا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، وەک بەشێک لە ستراتیژیی سەپاندنی یاسا لە ناحیەی عوزێر، کە بە یەکێک لە ناحیە گرنگەکانی میسان دادەنرێت، هێزێکی ئەمنی هاوبەش، بە پاڵپشتیی کاروانەکانی سوپای عێراق، لە چەندین میحوەرەوە دەستیان بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی گەڕان و پشکنین کردووە، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە شوێنکەوتنی داواکراوان و کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ناکۆکییە خێڵەکیەکانە.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی پلانی سەپاندنی یاسادایە لەسەر ئاستی پارێزگای میسان، کە 72 کاتژمێر پێش ئێستا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران دەستیپێکردووە، ئەمەش لەسەر بنەمای ڕووداوەکانی کوشتنی ئەم دواییە کە بەهۆی دوژمنایەتی و کێشەی خێڵەکییەوە و دووبارەبوونەوەی پێکدادانە چەکدارییەکانەوە ڕوویانداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





