
مامۆستا سەید عەبدولحەمید حیرەت سەججادی
ئاڤا نیوز
مامۆستا سەید عەبدولحەمید حیرەت سەججادی، زانای دیاری کورد، لە تەمەنی 96 ساڵی، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆچی دوایی کرد.
ئەوی پێویستە بیزانیت: مامۆستا سەیید عەبدولحەمید حیرەت سەججادی بە مامۆستای ئەخلاق وەسف کراوە؛ نووسەر و لێکۆڵەرێکی گەورە، مێژووناس و فێرکارێکی لەخۆبووردە بوو و خزمەتێکی زۆری بە ئایینی ئیسلام و مێژووی کوردستان کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە شارەکانی لە ورمێ و مەشهەد مێژوو و ئەدەبیاتی خوێندووە و فێری زانستەکان بووە؛ دواتر لە زانکۆی تاران ئایینناسی خوێندووە و بووەتە مامۆستا. سەرەڕای مامۆستایەتی کاری توێژینەوەی لە بواری مێژوو، فۆلکلۆر و ئەدەبیاتی کوردیی ئەنجام داوە.
خاوەنی چەندین بەرهەمی گرنگە، لەوانە: کاریگەریی قورئان لەسەر شیعری فارسی، شاعیرانی کوردی فارسی نووس، پەندی پێشینیانی کوردی و فارسی، گوڵزاری شاعیرانی کوردستان، مێژووی پەروەردە و فێرکردن لە کوردستان، عەشایری کوردستان، ناودارانی زانست و فەرهەنگ و هونەری کوردستان و چەندین بەرهەمی دیکە.
باکگراوند: مامۆستا سەیید عەبدولحەمید حیرەت سەججادی کوڕی شاعیر 'ڕوکنولئیسلام'ـە و خەڵکی گوندی 'کەلجی'ـیە لە هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە سنە لەدایک بووە، هەر لەوێش کۆچی دوایی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
420 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمار کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی هەزار قوتوو سریلاکی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا دەگیرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان 50 ملیار دیناری خانەنشینی بۆ بەغدا دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
9 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
23 کاتژمێر لەمەوپێش