
دابەشکردنی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، وێنە:سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئەنجامدانی هێرشە درۆنییەکانەوە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان بڕی بەرهەمهێنانی بەنزین کەمیکردبوو، ماوەی دوو ڕۆژە دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو لە هەولێر زیادی کردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەکو هاوکارییەک بۆ هاونیشتمانییان تاوەکو نرخی بەنزین لە ئاستێکدا جێگیر بکات و زەرەرمەند نەبن لە بەرزبوونەوەی نرخ، بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ ژمارەیەکی زۆر لە بەنزینخانەکانی تەواوی پارێزگاکان دابین دەکات.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە ئاڤای گوت، لە دوێنێوە ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی پاڵپشتیکراو دابەش دەکەن بەرز بووەتەوە و ڕۆژانە 864 هەزار لیتر بۆ زیاتر لە 25 بەنزینخانە دابین دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەمڕۆ 26 بەنزینخانەی سنووری پارێزگای هەولێر بەنزینی پاڵپشتیکراو بە نرخی 750 دینار دابەش دەکەن، لە دیاری کردنی ئەو بەنزینخانانە ڕەچاوی سنووری جوگرافی کراوە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی هاوسەنگ و دادپەروەر لە سەنتەری شاری هەولێر و قەزا و ناحیەکان هاونیشتمانیان لەو بەنزینە سوودمەند بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو، بەهۆی هێرشە درۆنییەکان و وەستانی پرۆسەی بەرهەمهـێنان لە بەشێکی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ، پێدانی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو لە 936 هەزار لیتر بەنزینی ڕۆژانە بۆ 504 هەزار لیتر دابەزی، بەڵام ئێستا دۆخی دابین کردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو ئاسایی بووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






