د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، جەخت لەوەدەکاتەوە کە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت بەگوێرەی بارودۆخەکە دەبێت.

وێنە گەورەکە: لیژنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاپۆرتێکی تەواویان لەسەر ئەنجامی گفتوگۆکان و دیدگای هەردوولا ئامادە کردووە و دەخرێتە بەردەم سوودانی، بڕیاریشە ئەمڕۆ لە کۆبووەنەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بخرێتە بەرباس.

لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت، "ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا  جێبەجێ دەکرێت و ئەو ڕێککەوتنە وردەکاری زۆرە لەپرسی نەوت و داهات بەگوێرەی بارودۆخەکە دەبێت."

ئەمەش بزانە: نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، بەستراوەتەوە بە دوو مەرجی سەرەکییەوە، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، ڕادەستکردنی نیوەی داهاتەکانی کوردستان. کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران داناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: