
دیمەنی باڵەخانە ڕووخاوەکە بەهۆی بوومەلەرزەکە. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
لە ماوەی 15 خوولەکدا سێ بومەلەرزە بەدوای یەکەوە تورکیای هەژاند، بەهێزترینیان بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر بوو کە شارۆچکەی سندرگی سەر بە پارێزگای بەڵکئەسیری گرتەوە، لە شارەکانی ئیستەنبووڵ و ئیزمیر و مانیسا و چەند ناوچەیەکی دیکەی دەوروبەری هەستی پێکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ چوار بوومەلەرزە بەدوای یەکەوە تورکیای هەژاند، بە گوڕی 4 تا 6.1 پلەی ڕێختەر، بەدوای ئەوەوە زیاتر لە 20 پاشلەرزە ڕوویداوە، مەترسی دووبارە بوونەوەی بوومەلەرزەکە هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا ئافاد بۆ بوومەلەرزە ڕایگەیاندووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە بەڵکئەسیر بووە و لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا تەواو هەستی پێکراوە.
سەنتەری بوومەرزەکە بەڵکئەسیر بووە، لە کاتژمێر 7:53 خوولەکی ئێوارە ڕوویداوە، بە قووڵی 11کم و بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر بووە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەرەی تایبەتی خۆی لە ئێکس، سەرەخۆشی لە گەلی تورکیا کرد و ڕایگەیاند، سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکان نێردراونەتە ئەو ناوچانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
لەهەمان کاتدا: سێرکان ساک، سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی سندرگی ڕایگەیاند، دوو هاووڵاتی لەژێر دار و پەردووی باڵەخانەیەکن هەوڵدەدەین ڕزگاریان بکەین، 10 باڵەخانە لە شارۆچەکەکە ڕووخاون. هێڵەکانی پەیوەندی پچڕوان و ناتوانیین هەواڵمان لە گوندەکانەوە دەست بکەوێت.
زیانە سەرەکییەکان: باڵەخانەیەکی گەورە لە بەڵکئەسیر ڕووخاوە، لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکە 7 کەس هەبوون، پێنجیان بە زیندوویی ڕزگارکراون و گەیێنراونەتە نەخۆشخانە، دوو کەس لە ژێر دارووپەردووەکان ماون.
کاردانەوەکان: خەڵکی لە ترسی دووبارە بوونەوەی بوومەلەرزەکە هەموویان هاتوونەتە سەر شەقام و دەترسن بچنەوە ماڵەکانیانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






