
دیمەنی ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ باوکی یەکێک لە کوژراوەکان
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە ڕێککارەکانی لێکۆڵینەوە، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە بنەماڵەی كوژراوانی ڕووداوەكەی بەنزینخانەكە دەكات.
وێنە گەورەكە: كوشتنی دوو گەنجی خەڵكی بەغدا، بە دەستی كارمەندی بەنزینخانەیەكی شاری هەولێر، كاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێ كەوتووەتەوە، بەمەبەستی بەلاڕێدانەچوونی كەیسەكە و دڵنیابوونەوە لەوەی مافی هیچ خاوەن مافێك نافەوتێت، كەسوكاری كوژراوان لەنزیكەوە لە ڕێكکارەكانی لێكۆڵینەوە ئاگادار دەكرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، هاتنی كەسوكاری كوژراوەكانی بەنزینخانەكە، بە بانگهێشتنامەی فەرمیی ئێمە بووە، وەك دەربڕینی هاوخەمی بۆ ئەو كارەساتەی بەسەریان هاتووە، هاوكات بۆ دڵنیابوونەوەیانە لەوەی ڕێكکارەكانی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكە، بەپێی یاسا بەڕێوەدەچێت و مافی كوژراوان نافەوتێت.
باكگراوند: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 6ـی ئابی 2025، لە یەكێك لە بەنزینخانەكانی هەولێر، لەسەر پارەنەدان و ڕژاندنی بەنزین، شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو گەنجی بە ڕەچەڵەک عەرەب و یەكێك لە كارمەندانی بەنزینخانەكە دروستبوو، دواتر كارمەندەكە بە چەكی كلاشینكۆف دوو گەنجەكەی كوشت و هاووڵاتیەكی دیكەی خەڵكی هەولێریش كە لە دوورەوە وەستابوو و هیچ پەیوەندی بە كێشەكەوە نەبوو، فیشەكێكی بەركەوت و گیانی لەدەست دا، دوای ڕووداوەكە بكوژ دەستگیر كرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسەكە كراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






