ئەردۆغان هۆشداریی دەدات بەو کەسانەی دەیانەوێت بەربەست بۆ پڕۆسەی ئاشتیی دروست بکەن
- هەواڵ
- 11 ئاب

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا لە میانەی وتارێکدا ڕایگەیاند: ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین بەربەست بۆ کارەکانی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتیی دروست بکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 5-8-2025 یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی تایبەتی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا ئامانجی سەرەکی کۆمیسیۆنەکە دیاریکرا کە بریتی دەبێت لە دیاریکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی و هەموارکردنەوەی یاساکانی تایبەت بە ڕێکخراوی پەکەکە و چارەنوسی ئەندامەکانی.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت باسی لە گرنگی دەستپێکردنی کارەکانی کۆمیسیۆنی پرۆوسەی ئاشتی کرد و ڕایگەیاند: پەرلەمانی تورکیا سەرپەرشتی کارەکانی کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئآشتیی گرتووەتە ئەستۆ و کۆبوونەوە و کارەکانی دەستپێکردووە، ئەم کارە گرنگترین هەنگاوی ئەم قۆناغەیە نوێنەرانی هەموو خەڵکی تورکیا پرۆسەکە بەڕێوەدەبەن.
بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە دروستکردنی بەربەست بۆ کارەکانی کۆمیسیۆنەکە نادەین و هۆشداریی بەو کەس و لایەنانەش دەدەین بیانەوێت ناکۆکییە سیاسییەکان تێکەڵ بە ئەم قۆناغە گرنگە بکەن، گەر ڕێگە بە پیلانگێڕی بدەین هەموومان زەرەرمەند دەبین.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





