
دیمەنێک لە ئاگرەکەی تورکیا
ئاڤا نیوز
دووبارە ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی پارێزگای چەنەککالێی لە تورکیا گرتەوە و بەهۆیەوە 77 کەس گەیێندرانە نەخۆشخانە. هەروەها چەند گوندێک چۆڵکران و 2090 هاووڵاتی بۆ ناوچەی سەلامەت گوازرانەوە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و توندیی ڕەشەبا لە ناوچەکە، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا بۆ دووەم جار ئاگرێکی بەهێز لە دارستانەکانی چەنەککالێ لە تورکیا کەوتەوە. ئەمجارەیان ئاگرەکە زۆر بەخێرایی تەشەنەی کرد و زیانی بە ماڵی هاووڵاتییانیش گەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیبراهیم یوماکڵێ، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، ڕایگەیاند: "لە کۆی 55 ئاگرکەوتنەوە، ئاگرەکانی ناوچەکانی بۆڵو، ئایڤاجک، مەراش، موغڵا و هاتای کۆنترۆڵ کراون، بەڵام تاوەکوو ئێستا هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر لە سەنتەری چەنەککالێ، ئێدیرنە و مانیسا بەردەوامە."
لەپاڵ ئەوەشدا: یوماکڵێ دەڵێت: "هەفتەیەکی زۆر مەترسیدارمان تێپەڕاند، بەداخەوە هێشتا مەترسییەکە کۆتایی نەهاتووە."
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی تورکیا داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە لە ناوچەکانی دەرەوەی شار، ئاگر نەکەنەوە و جگەرەی داگیرساو فڕێ نەدەنە سەر زەوی، چونکە ئەمانە دەکرێت ببنە هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوە.
زیانە سەرەکییەکان: بەهۆی ئاگرەکەوە ژمارەیەکی زۆر ڤێلا و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان سووتان. 77 کەس بەهۆی کاریگەریی دووکەڵی ئاگرەکەوە گەیێنرانە نەخۆشخانە، هاوکات چەند گوندێک چۆڵکران و 2090 هاووڵاتی کە ژیانیان لە مەترسیدا بوو، بۆ شوێنی ئارام گوازرانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






