
ئاڤا نیوز
شاندێک بۆ مووچە لە بەغدایە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوو کێشە چارەسەر بکرێن، ئینجا بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت.
وێنە گەورەکە: هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق بەردەوامن لە گفتوگۆکردن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوانیان لەبارەی مووچە، بودجە، هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ، بەو ئامانجەی لیژنە هاوبەشەکان ڕاپۆرتەکانیان تەواو بکەن بۆ کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێستا شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ لەبارەی مووچە و پرسە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە دەکەن، شاندەکە تەکنیکی و هی وەزارەتی دارایی و ئابووری نییە، بەڵکو شاندی حکومەتی کوردستانە.
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ ئاڤا کرد، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نزیکبووەتەوە لە چارەسەر. بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوو کێشەی نێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی عێراق چارەسەر بکرێن:
یەکەم: ناکۆکی لەبارەی 16 دۆلارەکەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت.
دووەم: قەرزی کۆمپانیاکان کە بڕەکەی نزیکەی یەک ملیار دۆلارە، شایستەی دارایی ساڵانی ڕابردووی کۆمپانیاکانە و تاوەکو ئێستا بۆیان خەرج نەکراوە.
خاڵی ئەرێنی: بە چارەسەربوونی ئەو دوو کێشەیە تەنیا لەمپەرێک لەبەردەم مووچە بمێنێت داهاتی ناوخۆیە. حکومەتی عێراق داوا دەکات حکومەتی کوردستان 50%ی کۆی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات، حکومەتی کوردستانیش دەڵێت بەپێی یاسای بودجە تەنیا 50%ی داهاتی باج و گومرگ دەدات، گفتوگۆکردن لەمبارەیەوە بەردەوامە و تا ئێستا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە.
ئەمەش بزانە: لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی بەغدا کراوە و دەست بە وردبینیکردن کراوە و تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێڕاق هیچ تێبینییەکی نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






