
گەشبین تارق، نوێنەری کوردستان فاوندەیشن
ئاڤا نیوز
کوردستان فاوندەیشن لە ڕۆژی جیهانی لاواندا دەستپێشخەرییەکی تازەی بەناوی "پڕۆژەی گەنجینە" ڕاگەیاند، پڕۆژەکە بریتییە لە سیستەمێکی بەردەوام و نیشتیمانی بۆ ناساندنی گەنجانی سەرکەوتوو و داهێنەر.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2000 نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 12ی ئابی وەک ڕۆژی جیهانیی لاوان دیارییکرد، ئامانج لەو ڕۆژەش بۆ یادکردنەوەی دەستکەوتەکانی گەنجانە وەک پڕ وزەترین توێژی کۆمەڵگا لەگەڵ سەرنج خستنەسەر ئاستەنگییەکانی بەردەمیان، چۆنییەتی دەرفەت ڕەخساندن و ژینگەیەکی داهێنەرانە لەسەرجەم بوارەکان بۆیان.
لێدوانی فەرمی: گەشبین تارق، نوێنەری کوردستان فاوندەیشن ڕایگەیاند، پڕۆژەی "گەنجینە" بۆ ناساندنی گەنجانی سەرکەوتووە لە بوارە جیاوازەکان و بەرهەمەکانیان بەشێوازێکی دیجتاڵی لە پلاتفۆرمێکدا لەناو ماڵپەڕی کوردستان فاوندەیشن ئەرشیف دەکرێت، لە یەکەم قۆناغیشدا ناوی پۆلێک لەو گەنجانەیان ڕاگەیاندووە کە خۆیان تۆمار کردبوو.
وتیشی، پڕۆژەکە هەنگاوێکە بۆ بونیاتنانی سیستەمێکی بەردەوام و نیشتیمانی بۆ ناساندنی گەنجان.
لەلایەکی دیکەوە: ڕزگار عوسمان و دڵپاک یوسف دوو گەنجی بەشداربووی پڕۆژەکەن و دەڵێن، "ئەمە بۆ ئـێمە دەرفەتێکی گەورەیە و تێیدا خۆمان و پڕۆژەکان دەناسێنرێن، دەشبێتە پردێکی پەیوەندی لەنێوان ئێمە و بازاڕی کار و لەو ڕێگەیەوە داهێنەرەکان یەکتری دەناسن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 47 خولەک لەمەوپێش
خواردنی توێکڵی مۆز چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: گفتوگۆکانی ترەمپ و پووتین گوێگرتنە نەک دانوستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: پێویستە سزاکانی سەر ئێران بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی هەژمار بکرێن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: گفتوگۆکانی ترەمپ و پووتین گوێگرتنە نەک دانوستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان عێراق و سووریا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت