
دیمەنی مۆز بە قاشکراوی
ئاڤا نیوز
مۆز بە یەکێک لە میوە بەناوبانگەکانی جیهان دادەنرێت، بەپێی توێژینەوە پزیشکییەکان خواردنی توێکڵی مۆز چەندین سوودی تەندروستیی هەیە، دیارترینیان یارمەتیدانی پڕۆسەی هەرسکردنە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ماڵپەڕی پزیشکیی "very well health"، توێکڵی مۆز ڕێژەیەکی بەرز لە ڕیشاڵی تواوە و نەتواوەی تێدایە، ئەم ڕیشاڵەیە یارمەتیی ڕێکخستنی هەرسکردن و کەمکردنەوەی قەبزی و سکچوون دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە ڕیشاڵ، توێکڵی مۆز بڕێکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کە بۆ هەر توێکڵێک نزیکەی هەزار و 25 میلیگرام دەبێت، جگە لە مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و بڕێکی کەمی ئاسن و زینک. پۆتاسیۆم گرنگە بۆ ڕێکخستنی هاوسەنگیی شلە و فشاری خوێن و یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
زانیاریی زیاتر: ئەو ڕیشاڵ و پۆلیفینۆڵانەی لە توێکڵی مۆزدا هەن یارمەتیدەرن بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش. هاوکات ڕیشاڵەکان هەڵمژینی کاربۆهیدرات خاو دەکەنەوە و پاڵپشتیی ئاستی جێگیریی شەکری خوێن دەکەن، ئەمەش گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەیە.
ئەمەش بزانە: دەتوانرێت توێکڵی مۆز بە چەند ڕێگەیەک بخورێت لەوانە:
- کوڵاندنی توێکڵی مۆز و بەکارهێنانی لەناو شەربەت و چا.
- تێکەڵکردنی لەگەڵ هەویری نان و کێک.
- بەکارهێنانی لەنێو شۆربادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






