
باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق
ئاڤا نیوز
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق هۆشدارییەکی تووند ئاڕاستەی سەرجەم کاندیدەکان دەکات و جەخت دەکاتەوە کە هەر کاندیدێک گوتاری دووبەرەکی و سووکایەتیکردن بە ڕکابەرەکانی بکات، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و ئەگەری دوورخستنەوە لە پرۆسەکە دەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەر لە هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کاندیدی بەهۆکاری جیا لە کێبڕکێکە دوورخستووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنەکە "لەم دواییانەدا تێبینی کراوە کە هەندێک لە کاندیدەکان لە چالاکی و کۆبوونەوەکانی بانگەشەدا، زمانێک بەکاردەهێنن کە لە ڕووی یاساییەوە قبوڵکراو نییە. ئەم زمانە هاندەرە بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لەنێوان ڕۆڵەکانی یەک نیشتماندا، یان سووکایەتی بە بەربژێرەکانی دیکە دەکات لە دەرەوەی چوارچێوەی کێبڕکێی هەڵبژاردن، جا بە مەبەست بێت یان بەبێ مەبەست."
لەهەمان کاتدا: ئەنجوومەنەکە جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم جۆرە ڕەفتارە پێچەوانەی دەستوور و یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکانە، ئاماژەیە بۆ ئەگەری بێبەشکردنیان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا بەپێی یاسا."
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوا لە هەموو کاندیدەکان دەکات، چ بە شێوەی تاک یان حزب، کە خۆیان لەم جۆرە وتار و لێدوانانە بەدوور بگرن و ڕایگەیاندووە کە بە وردی چاودێریی هەموو لێدوانەکان دەکرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە پابەند نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






