هەسەدە بوونی گوشاری ئەمریکی بۆ تێکەڵبوونەوەی بە سوپای سووریا ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئەندامانی هێزەکانی هەسەدە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، دەنگۆی بوونی گوشاری ئەمریکی بۆ تێکەڵبوونەوەی هێزەکانیان لەگەڵ سوپای سووریا هیچ بنەمایەکی نییە، ئێستاش لەگەڵ هاوپەیمانان باس لە ئەرکی تازە دەکەن کە بڕیارە پێکەوە ئەنجامی بدەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ماڵپەڕی "میدڵ ئێست ئای"ـی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئەمریکا هۆشدارییان داوە بە هەسەدە کە ئەگەر هێزەکانی سەر بە دیمەشق هێرشیان بکاتەسەر، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناتوانێت بیانپارێزێت، ئەگەر هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنەکەی 10ـی ئازاری نێوان سەرۆکی سووریا و فەرماندەی گشتی هەسەدە نەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە هەسەدە بە میدیای ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاندووە، ئەو هەواڵەی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە هیچ بنەمایەکی نییە و هیچ گوشارێکی ئەمریکی لەسەر هەسەدە نییە، بەپێچەوانەوە ئێستا هەردوولا باس لە ئەرکی تازە دەکەن کە بڕیارە پێکەوە ئەنجامی بدەن.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتن جەختی لە گرنگی بوونی هەسەدە لەناو سوپای سووریادا کردووە و باوەڕی وایە بەبێ ئەم هەنگاوە دۆخی حکومەتەکەی دیمەشق "کارەساتبار دەبێت"، هەسەدەش جەخت لە پابەندبوونی خۆی بە گفتوگۆ تا ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ دیمەشق دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان: پێدەچێت لە سوەیدا تاوانی جەنگی ئەنجام درابێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو چارەنووسسازە؛ سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان: پێدەچێت لە سوەیدا تاوانی جەنگی ئەنجام درابێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێش لووتکەی ئەلاسکا، زێلێنسکی هەوڵەکانی چڕ کردوونەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەکی بەهێز پارێزگای ئیدلبی سووریای هەژاند