گرافیکی ئاگادارکردنەوەی پێشانگەکە
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی بەشداریكردن لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی كەلوپەلی فڕۆكەخانەكان كە لە شاری میونشن دەكرێتەوە، كۆمپانیا و خاوەنكارانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی ئەڵمانیا دەكرێن.
چیرۆكی سەرەكی: لە ڕۆژانی 7 تاوەكو 9ـی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، لە شاری میونخ لە وڵاتی ئەڵمانیا، پێشەنگای نێودەوڵەتیی بۆ دامەزراندنی فڕۆكەخانە و نمایشكردنی كەلوپەلی نێو فڕۆكەخانەكان دەكرێتەوە، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر داوا لە كۆمپانیا و خاوەنكارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەوانەی خواستی بەشداریكردنیان هەیە، لە نزیكترین كاتدا زانیاریی پێویست لەبارەی پێشەنگاكە وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: كامەران سەڵاح باجگر، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، لەڕێگەی ئاڤاوە خوازیاران ئاگادار دەكاتەوە كە بۆ وەرگرتنی زانیاریی لەبارەی بەشداریكردن لەو پێشەنگایە، سەردانی بەشی پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بكەن.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ڕوونیشی كردەوە، لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراق و ژووری یەكێتییە بازرگانییەكانی عێراق بە نووسراوی فەرمی ئاگادار كراینەوە بەوەی، كۆمپانیا و خاوەنكارانی هەرێمی كوردستان دەتوانن داواكاریی بۆ بەشداریكردن لەو فێستیڤاڵە پێشكەش بكەن، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر هەموو كارئاسانییەك دەكات بۆ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان بۆ ئەم گەشتە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێكی زۆری تێچووی گەشت و بەشداریكردن لە فێستیڤاڵی كەلوپەلی فڕۆكەخانەكان لە میونشن، لە ئەستۆی ڕێكخەرانی پێشانگەكەیە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






