دیمەنی ئەو ساتانەی کە خەڵک هەوڵی ڕزگارکردنی تەرمەکانیان دەدا
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای شێخان لەناو تانکەرێکی سووتەمەنی کەسێک خنکا و پێنج کەسیش دووچاری هەناسەتەنگی بوون و دۆخی تەندروستی دووانیان خراپە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری قەزای شێخان، کەسێک بە مەبەستی پاککردنەوەی تانکەری گازوایل دەچێتە ناو تانکەرەکە کە ئەو کاتە بەتاڵ بووە، بەڵام بەهۆی فشاری گازی قەتیسبوو دەخنکێت، دواتر باوکی کوڕەکە دەچێتە ناو تانکەرەکە و تەندروستی تێکدەچێت. دواتر چوار کەسی تر دەچنە ناو تانکەرەکە بە مەبەستی ڕزگارکردنیان، بەڵام ئەوانیش تەندروستییان تێکدەچێت و ڕزگار دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شێخان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوو لەوانەی چوونەتە ناو تانکەرەکە ڕەوشی تەندروستییان باش نییە و لەژێر چاودێری چڕدان.
لەلایەکی دیکەوە: سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە ئاڤا میدیای وت، سەرجەمی ئەو کەسانە دانیشتووی سەنتەری قەزای شێخانن و لە نەتەوەی عەرەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






