وڵاتانی عەرەبی لێدوانەکانی نەتانیاھۆ سەبارەت بە "ئیسرائیلی گەورە" ڕەت دەکەنەوە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بنیامین نەتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، لێدوانەکانی نەتانیاھۆ سەبارەت بە "ئیسرائیلی گەورە" ڕەتکرایەوە و میسریش داوای ڕوونکردنەوە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە بنیامین نەتانیاھۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنییدا لەگەڵ کەناڵی "24"ی ئیسرائیلی، سووربوونی خۆی لەسەر "تێڕوانینی ئیسرائیلی گەورە" ڕاگەیاند، ئەوەش لەسەر بنەمای فراوانبوون و داگیرکردنی زیاتری خاکی عەرەبی و بە زۆرەملێ ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان.
کاردانەوەکان: دوای ئەو لێدوانە ژمارەیەک وڵات و ڕێکخراوە عەرەبییەکان لێدوانەکانی نەتانیاهۆیان سەبارەت بە "تێڕوانینی ئیسرائیلی گەورە":
عێراق: ئەم لێدوانانە ھاندانێکی ئاشکران دژی سەروەریی وڵاتان و پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانن کە ئەمەش پێویستی بە ھەڵوێستێکی ڕوون و یەکلاکەرەوەی عەرەبی و نێودەوڵەتی ھەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە سیاسەتانە.
سعوودیە: پلانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی دروستکردنی یەکەی جوولەکەنشین لەسەر خاکی فەلەستین کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی داگیرکاری ئیسرائیلەوە پەسەندکراوە، ڕەتدەکەینەوە.
ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ھۆشداری داوەتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەردەوامی پێشێلکارییە ئاشکراکانی داگیرکاری ئیسرائیل کە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی تێکدەدەن و بە ئاشکرا سەروەری وڵاتان پێشێل دەکەن، جگە لەوەش ئاسایش و ئاشتی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی دەخەنە مەترسییەوە.
قەتەر: قەتەر ئەو لێدوانانەی بنیامین نەتانیاھۆ بە درێژکراوەی سیاسەتی داگیرکەر دەزانێت و دەڵێت، ئەو جۆرە لێدوانانە، دەبنە مایەی خراپترکردنی قەیرانەکان، جگە لەوەش پێشێلکردنی ڕوونی سەروەری وڵاتان، یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
هەروها، بانگەشەی ساختەی ئیسرائیل و لێدوانی بێ مانا، بەھیچ شێوەیەک لە مافە ڕەواکانی وڵاتان و گەلانی عەرەبی کەم ناکاتەوە.
میسر: داوا دەکەین ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە بدرێت، ئەم بابەتە پێچەوانەی خواستی لایەنە ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەکانە کە ھەوڵ بۆ بەدیھێنانی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە دەدەن.
ئوردن: ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی ئیسرائیل، بەھیچ شێوەیەک لە مافە ڕەواکانی ئوردن، وڵاتانی عەرەبی و گەلی فەلەستین کەم ناکەنەوە.
هاوکات، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەوتی خێرا ھەوڵەکانی بخاتەگەڕ بە ئامانجی وەستاندنی سەرجەم ڕێوشوێنەکانی ئیسرائیل کە بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکە.
یەمەن: ئەو لێدوانانە، پێشێلکردنێکی ڕوونی بڕیار و یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ھەروەھا تەحەدایەکی ڕوونی ئیرادەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.
هاوکات، بەردەوامبوونی ئیسرائیل لەسەر سیاسەتی ئێستای، ناوچەکە بەرەو گرژیی زیاتر و ناسەقامگیریی زیاتر دەبات.
فەلەستین: سەرۆکایەتیی فەلەستین لە ڕاگەیێنراوێکدا لێدوانەکانی بنیامین نەتانیاھۆی سەبارەت بە "تێڕوانینی ئیسرائیلی گەورە" بە پێچەوانەی بڕیار و یاسا نێودەوڵەتییەکان لەقەڵەمداوە و ڕایگەیاندووە، ئەو لێدوانانە زیان بە سەروەریی وڵاتان و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەگەیەنن.
عومان: پلانەکانی بنیامین نەتیاھۆ بۆ فراوانکردنی ناشەرعی ئیسرائیل ڕەتدەکەینەوە، چونکە ئەوە پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتیی و دەستدرێژکردنە بۆ سەر مافی ڕەوای گەلی فەلەستین لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لەسەر خاکەکەی کە پایتەختەکەی قودسی ڕۆژھەڵاتە.
کۆمکاری عەرەبی: ئەو لێدوانانە، پێشێلکردنی سەروەری وڵاتانی عەرەبی و ھەوڵدانە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، جگە لەوەش دەبنە مایەی ھەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی و تەحەدایەکی ئاشکرا بۆ یاسای نێودەوڵەتی.
بزووتنەوەی حەماس: بزووتنەوەی حەماس داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد، ھەڵوێستێکی ڕوون نیشان بدەن لەھەمبەر لێدوانەکانی بنیامین نەتانیاھۆ سەبارەت بە "تێڕوانینی ئیسرائیلی گەورە" کە بریتییە لە پچڕاندنی پەیوەندییەکان، کشاندنەوەی باڵیۆزەکان و وەستاندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و یەکگرتن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکار.
ھەروەھا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە لێدوانەکانی بنیامین نەتیانیاھۆ سەرکۆنە بکات و ھێرشی دڕندانەی حکوومەتەکەی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە غەززە بوەستێنێت.
سنووری "ئیسرائیلی گەورە" تا کوێ دەڕوات؟
بەپێی بانگەشەکانی ئیسرائیل، "ئیسرائیلی گەورە" خاکی فەلەستین و ئوردن و لوبنان و بەشێک لە خاکی سووریا، میسر، عێراق، سعوودیە و کوێت دەگرێتەوە. ھاوکات پەیمانگەی "تەورات و زەوی" لە سەر ماڵپەڕەکەی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سنووری مێژوویی ئیسرائیل لە ڕووباری فوراتەوە تا ڕووباری نیل درێژ دەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ماڵپەڕی "The Times of Israel" دەستەواژەی "ئیسرائیلی گەورە"ی لە دوای جەنگی 1967 بۆ ئاماژەکردن بە ئیسرائیل و ناوچەکانی قودسی ڕۆژھەڵات، کەناری ڕۆژئاوا، کەرتی غەززە، نیمچە دوورگەی سینا و بەرزاییەکانی جۆلان بەکارھێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی زیارەتکارانی کەربەلا 22 ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
هەولێر باوەش بۆ جامی جیهانی فوتساڵی خانمان دەكاتەوە
- ژینگە
- 54 خولەک لەمەوپێش
كارەكانی دروستكردنی بەنداوی چەق چەق لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامی هەولێر: هەر کەسێک دوور لە یاسا ڕێکلام بکات سزا دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
12 ئاب
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
11 ئاب