دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن: زیارەتکارانی ئەربەعین زیاتر لە 277 ملیۆن پەیوەندییان ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 16 ئاب

سەردانی زیارەتکاران بۆ کەربەلا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن، ئامارە فەرمییەکانی جوڵەی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی داتای لە شاری کەربەلا لە ماوەی زیارەتی ئەربەعیندا ئاشکرا کرد و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەو ماوەیە دا 277 ملیۆن پەیوەندی ئەنجامدراوە و تیک تۆکیش لە پێشەنگی ئەو ئەپانە بووە کە زۆرترین بەکارهێنانیان هەبووە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە ملیۆنان زیارەتکار لە ناوخۆی عێراق و وڵاتانی جیهانەوە بەرەو شاری کەربەلا بەڕێدەکەون بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: نەوفەل ئەبوڕغێف، سەرۆکی دەستەکە ڕایگەیاند: "داتاکان دەریانخستووە کە کۆی گشتیی ژمارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییە تۆمارکراوەکان لە ماوەی زیارەتەکەدا گەیشتووەتە زیاتر لە 277 ملیۆن پەیوەندی، کە دابەشبووە بەسەر 272 ملیۆن پەیوەندیی ناوخۆیی و 4.4 ملیۆن پەیوەندیی نێودەوڵەتی، ئەمەش ڕەنگدانەوەی قەبارەی گەورەی ئەو پەیوەندییەیە کە بۆنەکە بەخۆیەوە بینی."
وتیشی: "کۆمپانیاکانی مۆبایل لە عێراقدا ناردنی زیاتر لە 47 ملیۆن نامەی کورت (SMS)یان تۆمار کردووە، کە 38.5 ملیۆنیان نامەی ناوخۆیی و 8.6 ملیۆنیان نامەی نێودەوڵەتی بوون و لەنێوان زیارەتکاران و هاووڵاتییاندا لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ئاڵوگۆڕ کراون."
سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی داتا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، ئەبوڕغێف ڕوونیکردەوە: "قەبارەی گشتیی بەکارهێنان لە ڕۆژانیکەر زیارەتەکەدا گەیشتووەتە نزیکەی 17.977 تێرابایت، کە بەسەر ئەو ئەپ و پلاتفۆرمانەدا دابەشبووە کە زۆرترین بەکارهێنانیان هەبووە، بەم شێوەیە:
3.812 تێرابایت بۆ ئەپی تیک تۆک.
2.463 تێرابایت لەلایەن بەکارهێنەرانی فەیسبووکەوە.
1.628 تێرابایت بۆ یوتیوب.
867 تێرابایت لە ڕێگەی ئەپی واتسئاپەوە.
337 تێرابایت بۆ تێلیگرام و 220 تێرابایت بۆ بەکارهێنەرانی ئینستاگرام.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 58 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






