سەرۆکى پارتى هێزەکانى لوبنان: وتارەکەی ئەمینداری گشتيی حیزبوڵڵا هەڕەشەیە بۆ سەر لوبنان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 ئاب

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان. وێنە؛ میدیای حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
سەرۆکى پارتى هێزەکانى لوبنان لێدوانێکی ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت " وتارەکەی نەعیم قاسم هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر هەموو لوبنانیەک".
چیرۆکی سەرەکی: رۆژی هەینی 2025-08-15، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، ڕایگەیاندبوو، بەرەی مقاوەمە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە چەک ڕادەستی هچ لایەنێک بکات و یان دەبێت پێکەوە بژین، یان دەبێت هەموومان بەیەکەوە ماڵئاوایی لە دنیا بکەین.
لێدوانی فەرمی: سەمیر جەعجەع، سەرۆکى پارتى هێزەکانى لوبنان ڕایگەیاند: وتار و لێدوانەکانی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە پلەی یەکەمدا هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر حکومەتی لوبنان، لە پلەی دووەمدا بۆ سەر ئەو زۆرینە پەرلەمانییەی کە متمانەی بەم حکومەتە داوە، و هەروەها بۆ سەر سەرجەم دامەزراوە دەستوورییەکانی لوبنان، لە سەرووی هەمووشیانەوە سەرۆکایەتیی کۆمار و سەرۆکایەتیی حکومەت."
زانیاریی زیاتر: جەعجەع ئاماژەی بەوەکرد، ئەو قۆناغەی تێیدا دەژین، قۆناغێکی دامەزرێنەرانەی گرنگە و هەموو خەڵکی لوبنان لە پشت دامەزراوە فەرمییەکان دەوەستن چیتر ڕێگە نادەن هیچ کەس و لایەنێک جارێکی دیکە شکستی پێ بهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی لوبنان بەسەرۆکایەتیی نەواف سەلام، 2025-08-05، سوپای وڵاتەکەی ڕاسپارد بۆ ئامادەکردنی پلانێک بۆ چەککردنی حیزبوڵڵای لوبنانی و سنووردارکردنی چەک تەنیا لە دەستی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی دەوڵەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





