ئەمریکا بۆ ئاڤا: هاوکارییە ئەمنییەکانمان لەگەڵ عێراق بەردەوامی پێدەدەین

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بۆ ئاڤا: هاوکارییە ئەمنییەکانمان لەگەڵ عێراق بەردەوامی پێدەدەین

دیمەنی دوو سەربازی ئەمریکا لە بنکای ئاسمانی گەیارە. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

ئەمریکا وردەکاری ئەرکی هێزەکانی لە عێراق بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات و بەرپرسێکیش لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمریکا لە چوارچێوەی پەیوەندییەکی دوولایەنەدا، هاوکارییە ئەمنییەکانی لەگەڵ عێراق بەردەوامی پێدەدات.

وێنە گەورەکە: هێزەکانی ئەمریکا لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003ـەوە لە عێراقن بە مەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی عێراق لە ڕووی ئەمنی و لۆجستییەوە، دواتر لە ساڵی 2014 لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان درێژەیان بە ئەرکەکەیان دا و تا ئێستاش بەردەوامن.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمریکا بەردەوام چاو بە دۆخی هێزەکانیدا دەخشێنێتەوە و گۆڕانکاریی پێویست لە عێراق ئەنجام دەدات. ئەم هەنگاوانە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان واشنتن و بەغدایە کە تایبەتە بە گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش.

ئەوەشی دووپات کردەوە، ئەمریکا پابەندە بەوەی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان لەناو عێراقدا تا مانگی نۆی ساڵی 2025 کۆتایی پێبهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا، پشتیوانی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لە سووریا، لە ڕێگەی بنکە سەربازییەکانی عێراقەوە، تا مانگی نۆی 2026 بەردەوام دەبێت.

زانیاریی زیاتر: ئەو بەرپرسە جەختی لەوەش کردەوە کە دوای ئەم قۆناغە، ئەمریکا لە چوارچێوەی پەیوەندییەکی دوولایەنەدا، هاوکارییە ئەمنییەکانی لەگەڵ عێراق بەردەوامی پێدەدات.

باکگراوند: بەغدا و واشنتن لە کۆتایی مانگی نۆی ڕابردوودا ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی وادەیەکی فەرمی بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وڵاتەکەدا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ