
دیمەنی غەززە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند، حەماس ڕەزامەندییان لەسەر پێشنیازێکی نوێ بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە نیشانداوە، کە زیاتر لە 22 مانگە بەهۆی شەڕی نێوان ئەو حەماس و ئیسرائیلەوە وێران بووە.
وێنە گەورەکە: هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە نێوەندگیریی قەتەر، میسر و ئەمریکا چڕبوونەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بەو شەڕە خوێناوییە بهێنێت. پێشنیازە نوێیەکان ئاگربەستێکی 60 ڕۆژە لەخۆدەگرن، کە لەو ماوەیەدا حەماس هەندێک لە بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد دەکات، لە بەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، حەماس وەڵامی خۆی گەیاندووەتە نێوەندگیرەکان و پشتڕاستی کردووەتەوە بەبێ داواکردنی هیچ هەموارکردنەوەیەک، ڕەزامەندن لەسەر پێشنیازی ئاگربەستی نوێ.
پێشتر لە هەمان ڕۆژدا، بەرپرسێکی فەڵەستینی بە فرانس پرێسی وتبوو کە نێوەندگیرەکان پێشنیازی ئاگربەستێکی سەرەتایی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ و ئازادکردنی بارمتەکانیان لە دوو قۆناغدا کردووە.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، میسر و قەتەر داوایان لە ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسر بکات و ڕێکارەکانی پێشنیازەکە تەواو بکرێن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی فەرمی ئیسرائیل بۆ ئەم پێشنیازە نوێیە ڕوون ببێتەوە، کە دیاری دەکات ئایا ئەم هەوڵە نوێیە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕاگرتنی شەڕ و ئاڵوگۆڕی دیلەکان، یان نا.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






