
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەردوو وڵات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە، جەختیان لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکراینا کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ ڤلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و بوشێک لە سەرکردەکانی ئەوروپا کۆبووەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەلی ئۆکراینام خۆشدەوێت ئەوان کەسانی زیرەک و بەهێزن، هەروەها گەلی ڕووسیاشم خۆشدەوێت، دەمەوێت کۆتایی بە جەنگ بێت، ئەمریکا بەشدار دەبێت لە دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاشتی سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا و دوای کۆبوونەوەم لەگەڵ زێلینسکی و سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا پەیوەندی بە ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا دەکەم.
ترەمپ وتیشی، پێموانییە ئاگربەست ڕووبدات. دەتوانین گرێبەستێک بکەین کە ئامانجمان ئاشتی بێت لەکاتێکدا ئەوان شەڕ دەکەن. ئێمە باس لە گەرەنتی ئاسایش دەکەین و ئێمە دەتوانین بگەینە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی ململانێکان و لەگەڵ ئۆکراینا کار دەکەین، لەگەڵ هەمووان کار دەکەین، بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی ئەگەر ئاشتی هەبێت، ئەو ئاشتییە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەمێنێتەوە نەک تەنیا بۆ دوو ساڵێک.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، پێویستمان بە هاوکاری بوونی هێزی ئەمریکا و زانیاری هەواڵگری و هاوکاریی سەربازی ئەمریکا هەیە بۆ گەرەنتی ئاسایشمان.
پێویستە ئەم شەڕە ڕابگرین و ڕووسیا ڕابگرین، ئێمە پشتگیری لە بیرۆکەی سەرۆک ترەمپ دەکەین بۆ وەستاندنی ئەم شەڕە و دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی و سوپاسی هەوڵەکانی دەکەین، ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆی سێ قۆڵی لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






