
چەند تانکێکی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لە کەرتی غەززە ڕەزامەندیی لەسەر پێشنیازەکەی قەتەر و میسر داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئیسرائیل هیچ وەڵامێکی نەبووە.
لێدوانی فەرمی: مەجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "قەتەر و میسر وەڵامی حەماسیان بۆ پێشنیازی ئاگربەست لە غەززە وەرگرت و ئێمە هێشتا چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیلین بۆ قبووڵکردنی پێشنیازەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئیسرائیل هیچ وەڵامێکیان نەبووە".
ئەنساری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێشنیازەی حەماس پێی ڕازی بووە، زۆر نزیک و هاوشێوەیە لەگەڵ ئەوەی پێشتر ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر داوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوو بەرپرسی ئیسرائیلی ئاشكرایان کرد، ئیسرائیل خوێندنەوە بۆ بۆ وەڵامی حەماس دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشنیازەکانی قەتەر و میسر بەم شێوەیەن:
- لە ڕۆژەکانی سەرەتای ئاگربەستەکە حەماس هەشت بارمتەی زیندوو ئازاد دەکات.
- لە 50ـهەمین ڕۆژی ئاگربەستدا دوو بارمتەی دیکەی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن، هەروەها تەرمی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی کە کوژراون و لای حەماسن ڕادەستی ئیسرائیل دەکرێنەوە.
- پێویستە هێزەکانی ئیسرائیل بە دووری هەزار مەتر لە سنووری کەرتی غەززە و هەزار و 200 مەتریش لەو ناوچانەی شوێنی نیشتەجێبوونن بکشێنەوە. بەڵام ئیسرائیل پێداگری لەسەر مانەوەی لە بەیت حانوون و شوجاعیە دەکات.
- ئازادکردنی هەزار و 500 زیندانی کە لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 18 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
52 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






