
کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا سێ کەشتیی جەنگیی موشەکهاوێژی ئاراستەکراو ڕەوانەی کەناراوەکانی ڤەنزوێلا دەکات، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی گرووپەکانی ماددە هۆشبەرەکانی ئەمریکای لاتین.
وێنە گەورەکە: بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەریەکە لە کەشتییەکانی یو ئێس ئێس گرەفلی، یو ئێس ئێس جەیسۆن دانهام و یو ئێس ئێس سامپسۆن دەچنە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا.
زانیاریی زیاتر: جێگیرکردنی ئەم کەشتییە جەنگییانە لە کاتێکدایە کە ترەمپ فشاری خستووەتە سەر سوپای ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپانە کە بە هۆکاری سەرەکیی گەیشتنی ماددەی فێنتانیل و ماددە هۆشبەرەکانی تر بۆ ئەمریکا و توندوتیژی لە هەندێک شاری ئەو وڵاتەدا دایاندەنێت.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ داوای لە کلاودیا شاینباوم، سەرۆکی مەکسیک کردووە کە هاوکارییە ئەمنییەکانی لەگەڵ ئەمریکا زیاد بکات، بەڵام شاینباوم دەستوەردانی سەربازیی ئەمریکای لە وڵاتەکەیدا ڕەتکردووەتەوە و بە هێڵی سوور لەسەر سەروەریی مەکسیک دایناوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، ئەمریکا هەڕەشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی زیاد کردووە و فەرمانی بە بڵاوەپێکردنی هێزی زیاتر لە وڵاتەکەی کردووە.
ئەوەش بزانە: پێشتر، ئیدارەی ترەمپ خەڵاتی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلای بۆ 50 ملیۆن دۆلار بەرزکردەوە و بە یەکێک لە گەورەترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانی جیهان تۆمەتباری کرد. هاوکات، لە ساڵی 2020 دادگایەکی شاری نیویۆرک سەرۆکی ڤەنزوێلای بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و هاوردەکردنی کۆکاین تۆمەتبار کرد، ئەو کاتە خەڵاتێکی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیرکردنی دانرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 36 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






