
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشنیازەکەی هەر یەکە لە قەتەر و میسر سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ئازادکردنی بەشێک لە بارمتەکانی ئەو وڵاتە ڕەتکردەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی (حەماس) ڕەزامەندیی لەسەر پێشنیازەکەی قەتەر و میسر داوە سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی دوو مانگ لە کەرتی غەززە، لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشنیازەکەی ڕەتکردەوە و جەختی لەسەر درێژەدان بە شەڕەکە دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ڕۆژی سێشەممە لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ناتانیاهۆ ڕێککەوتنێکی بەشەکی ڕەتکردووەتەوە و داوای ئازادکردنی هەموو بارمتەکانی کردووە بە یەکجار و ڕایگەیاندووە، "یەک بارمتە بەجێناهێڵێت."
هۆکارە زانراوەکان: ڕەتکردنەوەی نەتانیاهۆ دوای ئەوە هات کە مەجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر پشتڕاستی کردەوە، "وەڵامی حەماس بۆ پێشنیازی میسر و قەتەر زۆر ئەرێنی بووە و ناوەڕۆکی پێشنیازەکە تاڕادەیەکی زۆر لەگەڵ ئەوەی ئیسرائیل پێشتر ڕەزامەندی لەسەر بووە. هەروەها لەگەڵ پێشنیازی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بە ڕێژەی 98% یەک دەگرێتەوە".
زانیاریی زیاتر: ڕێککەوتننامە پێشنیازکراوەکە بریتییە لە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ ماوەی 60 ڕۆژ، ڕێخۆشکردنی ڕێگە بۆ ڕێککەوتنێکی هەمەلایەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە کە نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە و ڕێگەدان بە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ ناو کەرتی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 41 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






