کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و تەیف سامی دەستیپێکرد

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و تەیف سامی دەستیپێکرد

دیمەنی کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کورستان لەگەڵ تەیف سامی - وێنەی ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز

بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەنێوان هەردوولا دانرابوو، کۆبوونەوەی نێوان شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی دەستیپێکرد.

وێنە گەورەكە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 19-8-2025، بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و وێڕای تاوتوێكردنی چەند تەوەرێك لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی مووچەش كرا و بە زۆرینەی دەنگ بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان درا، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی دەستیپێکرد.

زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا دەڵێت: کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی دەستیپێکرد. کۆبوونەوەکە لەبارەی پۆلێنکردنی داهاتی نانەوتییە. ئەگەر هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتن لە کۆتایی کۆبوونەوەکە ڕاپۆرتێک ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە. دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی دا بە مەرجی جێبەجێکردنی سێ داواکاری، بەڵام ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان شاندی کوردستان و تەیف سامی بۆ پۆلێنکردنی داهاتی نانەوتی مانگەکانی داهاتووە. واتا پەیوەندی نییە بەو 120 ملیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە وەکو مەرج دیاری کردووە بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش.

شەیری بکە لە: