ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئاڤا نیوز
میدیای فەرمی سووریا بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان لە پاریس لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل کۆبووەتەوە و هەردوولا باسیان لە بەهێزکردنی ئارامی لە ناوچەکە و باشووری سووریا کردووە.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە پێشتریش بەرپرسانی سووریا و ئیسرائیل دوور لە چاوی کامێراکان چەندجارێک کۆبوونەتەوە، بەڵام بەرپرسانی دیمەشق پێشمەرجی هەر دانووستانێکی ئاشکرا و فەرمییان ئەوەبوو سوپای ئیسرائیل لە سەرجەم ناوچەکانی باشووری وڵاتەکەیان بکشێتەوە و پابەندی ڕێککەوتنی ناوچەی داماڵراو لە چەک بێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی سانا کە ئاژانسی فەرمی دەوڵەتی سووریایە بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل کۆبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک گفتوگۆیان لەسەر کراوە کە پەیوەندیداربوون بە بەهێزکردنی ئارامی لە ناوچەکە و باشووری سووریا.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هاوکات میدیای ئەمریکی و ئیسرائیلییش بڵاویانکردەوە، ڕۆن دیرمر، وەزیری کاروباری ستراتیژیی ئیسرائیل سەرۆکایەتیی شاندی ئیسرائیلی کردووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، لە کۆبوونەوەکەشدا کە تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا ئامادەی بووە، باس لە دانانی ڕێکاری ئەمنی و ڕێکخستنەوەی ئاسایش لەسەر سنوور کراوە.
هەر بەگوێرەی میدیاکان، ئیدارەی ئەمریکا دەیەوێت نێوەندگیریی لەنێوان ئیسرائیل و سووریا بکات بەمەبەستی گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی لەنێوان ئیسرائیل و پارێزگای سوەیدای زۆرینەی دروز لە باشووری سووریا.
بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوەیە بووە یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی نێوان ئیسرائیل و سووریا کە بۆ میدیاکان بڵاوبکرێتەوە، بەڵام 31ی تەممووزی ئەمساڵیش لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان شاندی هەردوو وڵات بەسەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوەی سووریا و وەزیری کاروباری ستراتیژیی ئیسرائیل کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامی هەوڵە دیپلۆماسییەکان کرایەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژی و پەرەسەندنەکان، بەتایبەتیش دوای ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانی حکومەت و دروزەکان لە پارێزگای سوەیدای باشووری سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 47 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






